باوەڕداری خۆشەویست: لای هەمووان ڕوون وئاشكرایە كە (نوێژ) پلەیەكی زۆر گەورەو گرنگی هەیە لەئیسلامدا، زیاتر لەپەرستشەكانی تر، وەبنچینەی ئیسلامە لەدوای شایەتی دان بەتاكو تەنهای پەروەردگار، وەپێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)) وە (نوێژ) كۆڵەكەی دینە، بەشی مرۆڤ لەدینەكەیدا بەستراوە بە پەیوەست بوون و گرنگی دان بە (نوێژ)ە كانیەوە، وە كۆڵەكەو بنچینەی هەموو ئایینەكانی پێش ئایینی ئیسلام بووە، وە وەخوای پەروەردگار پێویستی كردووە لەسەر هەموو پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) كەبەئوممەتەكانیان ڕابگەێنن وەگرنگی پێبدەن، وەپەیوەست بن بە ئەنجامدانییەوە ئەمیش هەمووی لەبەر گەورەیی (نوێژ)ە، چونكە هیچ كردەوەو پەرستشێك نی یە وەكو (نوێژ) كاریگەری هەبیت لەسەر (دڵ و دەروون) وەپاك كردنەوەیان، وەیەكەم پەرستشە كەپێویست كرابێت لەسەر ئوممەتی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم))، وەیەكەم پەرستشە كە لەسەروی (حەوت) ئاسمانەوە پێویست كرابێت، وە نیشانەی هەرە گەورەیە كەباوەڕداری پێ جیادەكرێتەوە لەبێ باوەڕ، وەخوای پەروەردگار كردوویەتی بەبنەوایەك بۆ جێگیر بوونی برایەتی لەنێوان بڕواداراندا، وەیەكەم پرسیارە كەلەڕۆژی دواییدا لەمرۆڤەكان دەكرێت، وەیەكەم نیشانەیە كەباوەڕداری پێ دەناسرێتەوە لەڕۆژی دواییدا. بەدڵنیایی فەزڵ و گەورەیی نوێژ گەلێك زۆرە بەپشتیوانی خوای پەروەردگار هەندێك لەو پاداشتانە باس ئەكەین.
یەکێک لەمەرجەکانی نوێژی جەژن:
هەرکەسێک لەنوێژدا بەبێ ویستی خۆی دەست نوێژی شکا ، ئەوا:
هاتنی کاتی نوێژ:
حوکمی چوون بەنێوان نوێژ خوێن و سوترەکەیدا :
حوکمی سەژدەی قورئان خوێندن:
ئەو تەمەنەی کەتیایدا فەرمان بەمنداڵ دەکرێت نوێژ بکات:
حوكمی سەژدەی نێو نوێژ :
سوننەتە گوتنی : اللهم أنت السلام، ومنك السلام، تباركْتَ يا ذا الجلال والإكرام:
گرنگترین پایەکانی ئیسلام دوای شایەتومان هێنان :
گەر پێش نوێژ لەنوێژدا هەڵەی کرد وسەژدەی سەهوی برد:
نوێژی هەینی واجبە لەسەر:
ئارامی و لەسەر خۆیی (اطمئنان) لەنوێژدا :
گەر نوێژ دابەسترا وکەسێک خەریکی نوێژی سوننەت بوو :
ئەو کەسەی نوستووە یاخود لەبیری چووە نوێژ بکات تاوەکو کاتی نوێژەکە نەماوە:
سوننەتە بۆ موسوڵمان لەکاتی چوونە مزگەوتدا:
نوێژ کردن بە پێڵاوەوە :
حوكمی ڕوو کردنە قیبلە لەنوێژدا :
دوو بارە کردنەوەی نوێژی ئیستیخارە :
مەرجە بۆ واجب بوونی نوێژ:
تەحیات خوێندن دوای سەژدەی سەهو :