منداڵی کافر پێش بالغ بوون بمرێ دەچێتە بەهەشتەوە یان دۆزەخ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
منداڵی کافر پێش بالغ بوون بمرێ دەچێتە بەهەشتەوە یان دۆزەخ
پرسیار:

ئایا حوکمی منداڵانی کافر و هاوبەش بڕیاردەران ئەوانەی بەمنداڵی مردوون چیە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم: 
بەنیسبەت دونیاوە منداڵانی موشریک وهاوبەش بڕیاردەران هەمان حوکمی باوکیان هەیە ، وەک میرات و زەواج و قیساس وخوێن وجگە لەمانەش ، ناشۆردرێن ونوێژیان لەسەر ناکرێت ولەگۆڕستانی موسوڵماناندا نانێژرێن .
 (ابن القيم رحمه الله) دەڵێت: " زانراوە لەشەرعەکەی پێغەمبەردا کە منداڵانی هاوبەشبڕیاردەران هاوشێوەی باوکیانن لەئەحکامەکانی دونیادا .
 "شفاء العليل" (ص 298).
جا کە دەوترێت منداڵانی هاوبەش بڕیاردەران هاوشێوەی باوکیانن لەدونیادا مانای ئەوە نی یە ئەوانیش کافرن ؛ بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( كُلُّ مَوْلُودٍ يُولَدُ عَلَى الفِطْرَةِ، فَأَبَوَاهُ يُهَوِّدَانِهِ، أَوْ يُنَصِّرَانِهِ، أَوْ يُمَجِّسَانِهِ ) رواه البخاري (1385) ، ومسلم (2658).
واتە: هەموو منداڵێک لەسەر ئیسلام وفیترەت لەدایک دەبێت ، باوک ودایکی دەیکەن بەجولە یاخود نەسڕانی یاخود ئاگر پەرست.
ئەوان هەموویان لەسەر ئیسلام وفیترەت لەدایک دەبن .
وە بۆیە دەوترێت : ئەوان کافرن لەڕوی حوکمەوە وهاوشێوەی باوکیانن ، نەک لەحەقیقەتدا  .
 (ابن القيم رحمه الله) دەڵێت: " کاتێ منداڵ لەئەحکامەکانی دونیادا شوێن باوکی دەکەوێت لەبەر زەڕوڕەتی ژیانی لەدونیادا ، ئەو دەبێت کەسێک هەبێت بەخێوی بکات ، ودایک وباوکی بەخێوی دەکەن ، بۆیە شوێن باوک ودایکی دەکەوێت .
 "أحكام أهل الذمة" (2/1047).
وە دەڵێت : " گەر منداڵ بەتەنها بەسەبی گیردرا ودایک وباوکی لەگەڵ نەبوو ئەوا بەموسوڵمان ئەژمار دەکرێت ؛ چونکە ئێستا ئەو لەژێر دەسەڵاتی ئیسلام دایە ، ودەسەڵاتی باوک ودایکی بەسەردا نەماوە ، ئەوە مەزهەبی هەر چوار مەزهەبەکەیە.
 "أحكام أهل الذمة" (2/924).

دووەم :
ئەصڵ ئەوەیە موسوڵمان سەرقاڵی حاڵی خۆی بێت ، وئەوەی گرنگە بۆی لەبارەی دینەکەیەوە ، وسەرقاڵ نەبێت بەشتێکی خیلافیەوە کەهیچ سودێکی پێ ناگەیەنێت ، وهیچ زیانێکی بەواز هێنان لێی پێ ناگات .
وە بابەتی منداڵی کافران وموشریکان یەکێکە لەو بابەتانەی کەپێویست نی یە موسوڵمانان زۆر پرسیاری لەبارەوە بکەن ، لەعبداللەی کوڕی عەباسەوە بەسەحیحی هاتووە کەگوتوویەتی : " لَا يَزَالُ أَمْرُ هَذِهِ الْأُمَّةِ قِوَامًا أَوْ مُقَارِبًا مَا لَمْ يَتَكَلَّمُوا فِي الْوِلْدَانِ وَالْقَدَرِ " ، رواه عبد الله بن أحمد في "كتاب السنة" (2/401).
واتە: بەردەوام کار وباری ئەم ئوممەتە بەهێز وڕاوەستاو ودامەزراوە تاوەکو قسە لەبابەتی منداڵان وقەدەردا نەکەن .
جا ابن حبان لە صەحيحەکەیدا بەژمارە(6724) دەڵێت: " (الْوِلْدَان): مەبەستی منداڵی موشریکەکانە .
والله أعلم .

سێیەم: 
پرسیار کراوە لە الشيخ بن باز -رحمه الله-
ئەو منداڵەی کە لەدایک و باوکێکی کافر لەدایک دەبێت وپێش ئەوەی بالغ بێت دەمرێت ، ئایا موسوڵمانە لەلای خودا یاخود نا ؟ 
لەکاتێکدا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: كل مولود يولد على الفطرة… الحديث.
جا گەر موسوڵمانە ئایا پێویستە لەسەر موسوڵمانان بیشۆن و نوێژی لەسەر بکەن ؟ 
لەوەڵامدا فەرمویەتى :
گەر منداڵێک مرد ودایک وباوکی کافر بوون ئەوا لەدونیادا هەمان حوکمی ئەوانی هەیە ،بۆیە نەدەشۆردرێن ونەنوێژیان لەسەر دەکرێ ونەلەقەبرستانی موسوڵماناندا دەنێژرێن ، بەڵام بەنیسبەت قیامەتەوە ئەوا خوا خۆی دەزانێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکات ، وە بەسەحیحی لەپێغەمبەرەوە ﷺ هاتووە کاتێ لەبارەی منداڵی موشریکەکانەوە پرسیاری لێ کرا فەرمووی: (الله أعلم بما كانوا عاملين).
واتە: خوا خۆی دەزانێت ئەمانە چ کردەوەیەکان دەکرد .

وە هەندێ لەزانایان پێیان وایە لە قیامەتدا ئەوان تاقی دەکرێنەوە ، هەروەک چۆن کەسانێک تاقی دەکرێنەوە کەدینیان پێ نەگەیشتووە ، جا گەر بێن بەدەم ئەوەی کەداوایان لێ دەکرێت ئەوا دەچنە بەهەشتەوە ، گەرنا دەچنە دۆزەخەوە ، وبەسەحیحی فەرموودە هاتووە کە ئەهلی فەترە ئەوانەی کەئیسلامیان پێ نەگەیشتووە تاقی دەکرێنەوە ومنداڵی موشریکیش هەمان حوکمیان هەیە ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە: ﴿وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا ﴾[النساء:15].
واتە: وه‌ ئێمه‌ سزای هیچ میلله‌تانێك ناده‌ین تا پێغه‌مبه‌ریان بۆ نه‌نێرین و په‌یامی خوای گه‌وره‌یان پێ نه‌گه‌یه‌نێت و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر نه‌كات .
وە ئەمە تەواوترین بۆچوونە لەبارەی ئەهلی فەترە وهاوشێوەکانیەوە ئەوانەی کەدەعوە وبانگەوازی ئیسلامیان پێ نەگەیشتووە ، و هەڵبژاردەی ( شيخ الإسلام ابن تيمية) وقوتابیەکەی (العلامة ابن القيم) وکۆمەڵێک لەسەلەف وخەلەفە ڕەحمەتی خودا لەهەموویان بێت.

وە ( العلامة ابن القيم  ) بەدوور ودرێژی قسەی لەسەر منداڵ وئەهلی فەترەوە کردووە لەکۆتا کتابی دا (طريق الهجرتين) لەژێر جاونیشانی (طبقات المكلفين) هەرکەس پێی خۆشە با تەماشای کات زۆر سوود بەخشە.
 وبالله التوفيق
نشرت في مجلة الدعوة العدد 1087 في 15/8/1408هـ. (مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 3/163)

سەردان: ٢,٦٧٩ بەش: بەهەشت