پێناسە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێناسەی ماڵپەڕ

ماڵپەڕی وەڵامەکان
یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕى كوردى تایبه‌ت به‌ پرسیار و وه‌ڵامى شه‌رعى

دیدگا :
ناساندنی ئاینى پیرۆزى ئسیلام لە سەر شێوازى پرسیار و وەڵام .

پەیاممان :
ماڵپەڕی وەڵامەکان ماڵپەڕێکی بانگەواز و دەعوە کردنە بۆ ئیسلام بەشێوەیەکی زانستی ، وپەروەردەیی ، بەتێر وتەسەلی ئامۆژگاریەکان و وەڵامەکانی دەگەیەنێت بەخوێنەرانی .

ئامانجەکانی ماڵپەڕ :
1- بڵاو کردنەوەی ئاینى پیرۆزى ئیسلام و بانگەواز کردن بۆ لای .
2- بڵاو کردنەوەی زانستی شەرعی وبن بڕ کردنی جەهل ونەزانین لەنێو موسوڵماناندا .
3- جێ بەجێکردنی پێویستیەکانی خەڵک لەڕووی ئامۆژگاری و وەڵامە شەرعیەکانەوە .
4- وەڵامدانەوەی گومانی بێباوەڕان وگومڕا کاران دەربارەی ئیسلام .
5- ڕێنوێنی کردن و ئاشناكردنی كۆمەڵگای کوردی لە ئیسلامی ڕەسەن و دروستكردنی تاك و كۆیەتی بۆ تێگەشتن لە سەرچاوەكانی كە بریتین لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی صەحیح .
6- ئاشكراكردنی ئەو شتانەی كە نامۆن بە ئیسلام و خراونەتە نێویەوە لە بیدعە و شرک و خورافیات .

پەیڕەو و بەرنامەی ماڵپەڕ :
ئەم ماڵپەڕە هەڵدەستێت بەبڵاو کردنەوەی عەقیدەی ئەهلی سوننە وجەماعە ، وشوێن کەوتنی سەلەفی ساڵح ، وهەوڵ دەدات وەڵامەکانی پشت بەستوو بێت بەبەڵگەی قورئان وسوننەتی سەحیح و قسەی زانایانی باوەڕ پێکراو لەچوار مەزهەبەکە وجگە لەوانیش لەزانایانی کۆن ونوێ .

لەبارەى وەڵامەکانەوە :
ماڵپەڕى وەڵامەکان زیاتر سود وەردەگرێت لە فەتواى ئەم زانا بەڕێزانە :
1- شێخ محمد بن ناصر الدین الألبانی - رحمه الله -
2- شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -
3- شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
4- شیخ مقبل بن هادي الوادعي - رحمه الله -
5- شێخ صالح الفوزان - حفظه الله -
لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایانى متمانه پێکراوى تر ، و ماڵپەڕى ئیسلام پرسیار و وەڵام .

وەڵامەکان تەنها ماڵپەڕ نیە

وەڵامەکان تەنها ماڵپەڕ نیە لەئێستادا بەڵکو دەتوانن ئەپلیکەیشنەکانی بۆ سیستەمی ios و android دابەزێننە ناو ئامێرەکەت بەبەردەوامی لەکاتی هەبوونی هێڵی ئینتەرنێت یاخود نەبوونی وەڵامی پرسیارەکانت دەستبکەوێت.
لینكی به‌رنامه‌ بۆ ios

لینكی به‌رنامه‌ بۆ android

تلیگرامی وه‌ڵامه‌كان

خودایە داوات لێ دەکەین دامەزراومان بکەیت ، وتەوفیقمان بدەیت بۆ هەر کار وگوفتارێکی جوان وچاک بەو شێوەیەیی کەخۆت لێی ڕازیت .

ستافى ماڵپەڕى وەڵامەکان