یەکێک لەو دەستەواژانەی کە مرۆڤ ناخی خۆی پێ ئارام دەکاتەوە کاتێک هەست دەکات پەیوەندییەکەی خەریکە زیاتر لە سنووری خۆی دەردەچێ، ئەوەیە کە دەڵێت: "ئەو وەک خوشکم وایە"..
❓ ئەگەر بەڕاستی لای تۆ وەک خوشکێکە، ئیتر بۆچی بە شێوەیەکی جیاوازتر لە کەسانی تر چاوەڕێی نامەکەی دەکەیت؟
❓ بۆچی کاتێک نامەکەی دوادەکەوێت، دڵ تەنگ و بێتاقەت دەبیت؟
❓ بۆچی کاتێک گرنگی بە پیاوێکی تر دەدات، غیرە دەكەیت و پێت ناخۆشە؟
❓ بۆچی کاتێک خەیاڵی ئەوە دەکەیت کە شوو بە کەسێکی تر بکات، ئازار دەچێژیت؟
❓ وە بۆچی دەتەوێت هەمیشە تۆ خاوەنی پێگە تایبەتەکە بیت لە دڵ و ژیانیدا؟!
لێرەدا پێویستە مرۆڤ لەگەڵ خۆیدا ڕاستگۆ بێت؛ چونکە کێشەکە لە وشەی "خوشکم"ـدا نییە، بەڵکو لەوەدایە کە ئەم وشەیە ببێتە داپۆشەرێکی ئارامبەخش بۆ سۆز و هەستێک کە نامانەوێت دان بەوەدا بنێین کە خەریکە سنوورەکانی خۆی دەبەزێنێت!
ناوە جوانەکان دڵەکان لە فیتنە ناپارێزن، وە سنوورەکانیش بەو ناوە ناپێورێن کە لە پەیوەندییەکەی دەنێین، بەڵکو بەو شتانە دەپێورێن کە لەناویدا ڕوودەدەن.
بۆیە مەڵێ: "ئەو وەک خوشکم وایە"، پاشان هێندە گرنگیپێدان، چاوەڕوانی، غیرە و هۆگرییەکی پێ ببەخشیت کە هەرگیز لە پەیوەندیی برایەک بە خوشکەکەی نەچێت.
چەندەها پەیوەندیی حەرام لە واقیعی ئەمڕۆماندا، نە بە داننان بە خۆشەویستی دەستیان پێکردووە و نە بە داواکردنی حەرامیش! بەڵکو بە ڕستەیەکی بێگەرد و ئارامبەخش دەستیان پێکردووە کە دەیوت: "تۆ وەک خوشکمی"...
پاشان نامەکان زۆر بوون، گفتوگۆکان درێژەیان کێشا، باسی تایبەتمەندی و نهێنییەکان کرا، ڕاهاتن دروست بوو، پاشان هۆگری، ئینجا غیرە... تا پەیوەندییەکە ئەو سنوورانەی بەزاند کە هەردووکیان لە سەرەتادا پێیان وابوو مەحاڵە پێی بگەن، تەنانەت هەندێک لەو پەیوەندییانەی بە ناوی "برایەتی"ـیەوە دەستیان پێکرد، بە تاوان و کارەساتێکی گەورە کۆتاییان هات! ????
هەر لەبەر ئەمەشە، سەرەتا بچووکەکان بە کەم مەزانە؛
چونکە هەموو ئەوانەی گەیشتنە حەرام، لە سەرەتادا نییەتی حەرامیان نەبوو... بەڵام زۆرێک لەوانەی تێی کەوتن، زیادەڕەوییان کرد لە متمانەبوون بە خۆیان، و هەنگاوی یەکەمیان بە سووک سەیر کرد، تا هەنگاوەکان بەرەو شوێنێکیان برد کە ڕۆژێک لە ڕۆژان خەیاڵیان نەدەکرد پێی بگەن! ????