بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٠٩ کۆی سەردان: ٨٧٤١٨٢
پرسیار لەوێنەدا
نوێترین پرسیارەکان
ئایا دروستە ژن و مێرد بە ڕووتى بخەون؟ وە ئایا باوەش بەیەکدا کردن لەکاتی خەوتندا غوسل واجب دەکات؟ ئایا دروستە سوێند خواردن لەکاتی کڕین و فرۆشتندا گەر خاوەنەکەی ڕاست گۆ بێت ؟ زۆر سوێندم خواردوە و شکاندومە جا نازانم چۆن کەفارەتى بدەم چونکە لە بیرم نیە چەند سوێندم شکاندوە ئافرەتێک لە مێردەکەى توڕە بووە و پێى وتوە تۆ وەکو باوکمى تا ڕۆژى دوای ئایا چی لەسەرە؟ ئافرەتێک سوێند بخوات و پەیمان بەمێردەکەی بدات کە دوای ئەو شوو نەکاتەوە ، ئایا دروستە دوای مردنی مێردەکەی شوو بکاتەوە ؟ ئەوانەى کە هەر گرنگى بە جلوبەرگیان دەدەن و پارەیەکى زۆر سەرف دەکەن ئایا ئەم کارە شەرعیە؟ ئایا پیاو تەنها یەک ژنى هەبێ باشترە یان زیاتر لە ژنێک؟ حوکمی عاشق بوو و خۆشویستنى ئافرەت بۆ ئافرەت چیە بەئەندازەیەک کە نەتوانن بێ یەک بژین؟ لە قورئاندا هاتووە کە بەس خودا دەزانێ چ لەڕەحمی ئافرەتدا هەیە بەڵام ئێستا بە هۆى ئامێرى سۆنەرەوە دەزانرێ کوڕە یان کچ دروستە بۆ ئافرەت داوای تەڵاق بکات بەهۆی خراپی ڕەوشتی مێردەکەیەوە؟ هاوڕێیەکم لە ڕێگا بەهەڵە پشیلەیەکی کوشتووە ، ئایا هیچ شتێکى لەسەر پێویستە بیدات ؟
پرسیارە پزیشکییەکان

چۆن ده‌بیت به‌ مامۆستایه‌كى سه‌ركه‌وتوو؟

لەم نامیلکەیەدا كورته‌ باسێك سه‌باره‌ت به‌ڕێگاكانى سه‌ركه‌وتنى مامۆستا له‌ پرۆسه‌ى فێركردن ده‌خه‌ینه‌ پێش ده‌ستى خوێنه‌ران به‌گشتى و چینى مامۆستاو فێركاران به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن دڵى فێرخواز بۆ لاى خۆیان و بابه‌تى خوێندنه‌كه‌ ڕابكێشن و له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌م كاره‌ به‌سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى خوێندن بشكێته‌وه‌، كه‌ ڕێگاكان خۆى له‌ (24) خاڵ ده‌بینێته‌وه‌ .

فەزڵ و گەورەیی زانستی شەرعی و ڕەوشتی هەڵگرانی

باوەڕداری بەڕێز: بزانە كە تۆی موسڵمان دەبێت دڵسۆز بیت بەرامبەر بە پەروەردگار وئاینەكەت، ودەبێت هەوڵی فێر بوونی زانستی شەرعی بدەیت، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی برەودان بە ئاینەكەت، وە چەند كات وساتێك لە تەمەنت تایبەت بكەیت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ولەبەركردنی قورئانی پیرۆز وفەرموودە صەحیحەكان، چونكە ئەوە دەبێتە مایەی خۆشبەختی دونیا ودوارۆژت إن شاء الله، كە لە دوا رۆژ نە ماڵ ونە سامان ونە منداڵ ناتپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ.

حوكم و ئادابەكانى قەرزدان و قەرزكردن و قەرزدانەوە

لەم نوسراوەدا باس لە بابەتێكى زۆر گرنگ دەكەین لە بابەتەكانى كڕین و فرۆشتن [البیوع والمعاملات] كە بریتى یە لە حوكم و ئادابەكانى [قەرزدان و قەرزكردن و قەرزدانەوە] كە لەم ڕۆژگارەدا زۆربەى هەرە زۆرى موسڵمانانى بێزار و هەرەسان كردووە و بەردەوام دەناڵێنن و هاوار دەكەن لە ئاستى كەسانى قەرزار بە گشتى و قەرزكوێرەكانیش بە تایبەتى!!!

چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم

خوێنەری بەڕێز : ئەم كتێبەی بەر دەستت باس لە حوكم و ئادابەكان و چۆنێتی قوربانی كردن دەكات لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) كە یەكێكە لە دروشمەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، بە پێویستمان زانی بیخەینە بەردەستی خوێنەرانی ئاشنـا و شەیدای ڕێگا ڕاستەكەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ، بۆ ئەوەی پێ‌ی سوودمەند ببن و ئەم دروشمەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام زیندوو بكەنەوە وەك چۆن لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ئەنجام دراوە .

فەزڵ و گەورەیی و حوكمەكانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان

بەخوێندنەوەى ئەم کتێبە ئاشنا دەبیت بە فەزڵ و گەورەیی (دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان) ، و هەروەها ئەو سوننەت و کارە چاکانەش باس کراوە بۆ ئەوەى لەم (دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان) ە موسڵمانان گرنگى پێ بدەن ، و دروشمەكانی ئاینی خوا بەرز ڕابگرن و خێر و فەزڵەكانی ئەو دە ڕۆژە بەدەست بێنن .

پوختەیەك لە بیروباوەڕ وپاك وخاوێنی ونوێژ

خوێنەری بەڕێز : ئەم كتێبە بریتیە لە كورتەیەكی گرنگ لە بیروباوەڕ و پاك وخاوێنی وچونێتی دەست نوێژ و بانگ وقامەت وچونێتی نوێژی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وزیكرەكانی دوای نوێژ وهەندێك زانستی بەسودی تر، و هەموو بە شێوەیەكی كورت نوسراون، وبەشی بیروباوەڕەكەی بە تایبەتی بە شێوەی پرسیار و وەڵام نوسراوەتەوە بۆ ئەوەی لەبەركردنیان و لێ تێگەشتنیان ئاسان بێت، وفێرخوازانی سەرەتایی سودی لێ وەربگرن.

» «

تاوانە باوەکانى نێو گەنجان
زۆرترین سەردان
حوكمى شت کڕین بە بڕ ، چ کاتێ دروستە؟ چ کاتێ دروست نیە؟ مەرجەکانى دروستێتى شت کڕین بە (بڕ) چیە؟
دەنگی زیاتر