سوێند خواردن بە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و كەعبە یان بە شەرەف: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوێند خواردن بە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و كەعبە یان بە شەرەف
پرسیار:

حوكمى سوێند خواردن بە پێغەمبەر  و كەعبە یان بە شەرەف وگەردن چییە؟ یان كەسێك بڵێت: بە گەردنى من؟  

سوێند خواردن بە پێغەمبەر  دروست نییە و جۆرێكە لەشیرك، بە هەمان شێوە بە كەعبەش، چونكە پێغەمبەر و كەعبەش هەر مەخلوق و دروستكراوى خوان و سوێند خواردن بەهەر مەخلوقێك جۆرێكە لەشیرك.
بە هەمان شێوە سوێند خواردن بە شەرەف ونامووس و گەردن دروست نیە لەبەر فەرموودەى:  ((من حلف بغير الله فقد كفر أو أشرك)) واتە: ئەوەى سوێندى بە جگە لەخوا خوارد ئەوا كوفرى كردووە یان شیركى بڕیارداوە.

هەروەها دەفەرموێت: ((لا تحلفوا بآبائكم من كان حالفاً فليحلف بالله أو ليصمت))(1) واتە: سوێند بە باوكانتان مەخۆن ئەوەى سوێند دەخوات با سوێند بە خوا بخوات یان بێ دەنگ بێت.
بەڵام دەبێت ئەوە بزانین كە كەسێك دەڵێت " بەگەردنم" مەبەستى سوێند نییە بەڵكو مەبەستى پەیمانە، واتە ئەمە لەسەر پەیمان و بەرپرسیارێتى من، بەڵام ئەگەر كەسەكە خۆى مەبەستى لەوە سوێند بێت ئەوا دروست نییە، بەڵام ئەوەى دەردەكەوێت بۆ من ئەوەیە كە خەڵكى لەم قسەیەدا مەبەستیان سوێند نییە ومەبەستیان پەیمانە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(1) أخرجه البخاري، كتاب الأدب، باب من لم ير إكفار من قال ذلك متأولاً أو جاهلاً (6108)، ومسلم، كتاب الإيمان، باب النهي عن الحلف بغير الله تعالى (1646).

سەردان: ٢١٦ بەش: شیرک و جۆرەکانى