داواى به‌هاناوه‌ هاتن و یارمه‌تى له‌ مردوو شیركى گه‌وره‌یه‌: ماڵپەڕی وەڵامەکان
داواى به‌هاناوه‌ هاتن و یارمه‌تى له‌ مردوو شیركى گه‌وره‌یه‌
پرسیار:

هه‌ندێك له‌خه‌ڵكى نه‌زان داواى یارمه‌تى و به‌هاناوه‌ هاتن و شیفاو سه‌ركه‌وتن له‌مردوو ده‌كه‌ن ، ئایا حوكمى چیه‌؟ چونكه‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاتاندا ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌م كرداره‌ شیركى گه‌وره‌یه‌و بریتیه‌ له‌ شیركى هاوبه‌ش بڕیارده‌ره‌كانى كۆن له‌ قوره‌یش وجگه‌ له‌وانیش كه‌ ( لات وعوزاو مه‌نات)یان ده‌په‌رست وداواى كۆمه‌كى وهاوكاریان لێیان ده‌كرد ، وه‌كو ئه‌بوسوفیان له‌ ڕۆژى ئوحود دا وتى"لنا العزى ولا عزى لكم" واته‌: عوززا (كه‌بتێك بوو ) هی ئێمه‌یه‌و ئێوه‌ عوززاتان نیه‌ پێغه‌مبه‌ریش( صلى الله علیه‌ وسلم) به‌هاوه‌ڵانى فه‌رموو  :"قولوا له: الله مولانا ولامولى لكم"  واته‌: پێ ی بڵێن خواى گه‌وره‌ پشت وپه‌نامانه‌ وه‌ئێوه‌ش پشت وپه‌ناتان نیه‌ 

ئەبو سوفیانیش وتى " أُعلُ هُبَل"  واته‌:هوبه‌ل(ئه‌و بته‌ى كه‌ قوره‌یش له‌مه‌ككه‌ ده‌یانپه‌رست) به‌گه‌وره‌ ڕاگرن ،  پێغه‌مبه‌ریش( صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رمووى " وه‌ڵامى بده‌نه‌وه‌" ئه‌وانیش وتیان چى بڵێین ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا( صلى الله علیه‌ وسلم) ؟ ئه‌ویش فه‌رمووى بڵێن"  الله أَعلى وَأَجَل".  واته‌:خوا گه‌وره‌و به‌رزه‌ .وه‌كورته‌ى قسانیش له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌: پاڕانه‌وه‌ له‌ مردووان یان دارودره‌خت یان بت یان هه‌ر دروستكراوێكى تر به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه‌ بێت به‌مه‌به‌ستى داواكردنى یارمه‌تى یان به‌ هاناوه‌هاتن یان سه‌ر بڕین ونه‌زركردن یان ته‌وافكردن, هه‌موو ئه‌مانه‌ شیركى گه‌وره‌ن؛ چونكه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ بابه‌تى په‌رستنن وپه‌رستیش ته‌نها مافى خواى په‌روه‌ردگاره‌, بۆیه‌ واجبه‌ تۆبه‌وپه‌شیمانى لێبكرێت.
وه‌ ئه‌ركى خاوه‌ن زانست وبانگه‌وازكارانه‌ كه‌ ئامۆژگارى وڕێنمایی خه‌ڵك بكه‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌ و ڕوونى بكه‌نه‌وه‌ كه‌ئه‌م جۆره‌ كرده‌وانه‌ كاروكرده‌وه‌ى هاوبه‌ش بڕیارده‌رانه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت [ وَيعبُدونَ مِن دونِ اللهِ مَالايَضُرُّهُمْ وَلايَنْفَعُهُم وَيَقُولونَ هؤلاءِ شُفَعَاؤنَا عِنْدَالله]  یونس: 18 .
 واته‌: شتانێك ده‌په‌رست جگه‌له‌خواى گه‌وره‌ كه‌نزیان وه‌نه‌ سوودیان پێناگه‌یه‌نێت وه‌ئه‌شڵێن ئه‌مانه‌ تاكاكارمانن لاى خواى گه‌وره‌.
 [ إنَّ الله لايَغفِرُ أَنْ يُشرَكَ بِهِ ويَغفِرُ مَادونَ ذلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ]  النساء 48  .واته‌: خواى گه‌وره‌ له‌و خۆش نابێت كه‌ هاوبه‌شى بۆ په‌یدا بكرێت وه‌له‌خوارئه‌وه‌وه‌ (هاوبه‌ش بڕیاردان) بۆ هه‌ركه‌سێ كه‌بیه‌وێ خۆش ئه‌بێ.
  [ إنَّه مَنْ يُشْرِك بِاللهِ فقَدْ حَرَّمَ اللهُ عَلَيْهِ الجَنَّةَ وَمَأوَاهُ النَّارُ وَمَالِلظالِمِينَ مِنْ أنْصَارٍ ]  مائده: 72.
واته‌:به‌ڕاستى هه‌ركه‌سێك كه‌هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاربدات ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ به‌هه‌شتى له‌سه‌ر حه‌رام ئه‌كات وجێگه‌ى ئاگره‌و وسته‌مكاران هیچ سه‌رخه‌رێكیان بۆ نیه‌.
  [ وَلَقَدْ أُوْحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِيْنَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَـنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَـنَّ مِنَ الخَاسِرِيْنَ ] زمر: 65 .
وه‌ پێغه‌مبه‌ریش( صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت " مَنْ مَاتَ وَهُوَ يَدْعُوا لِلهِ نِدَّاً دخل النَّار" رواه البخاري في صحيحه.
 واته‌: هه‌ركه‌سێك بمرێت جگه‌ له‌خوا هاواربكاته‌ كه‌سێكى تر ئه‌وه‌ ئه‌چێته‌ ناو ئاگره‌وه‌.
 وقال () " حق الله على العباد: أن يعبدوه ولايشركوا به شيئاً" متفق على صحته.
واته‌ مافى خوا له‌سه‌ر به‌نده‌كانى ئه‌وه‌یه‌ كه‌بیپه‌رستن و هاوه‌ڵى بۆ بڕیارنه‌ده‌ن .
وه‌ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: " من لقي الله لايشرك به شيئا دخل الجنة, ومن لقيه يشرك به شيئا دخل النار" رواه مسلم في صحيحه.
واته‌: هه‌ركه‌سێك بگاته‌ خواى گه‌وره‌ وهاوه‌ڵى بۆ بڕیارنه‌دابێت ئه‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ وه‌هه‌ركه‌سێ بگاته‌ خواو هاوه‌ڵى بۆ بڕیاردابێت ئه‌چیته‌ ئاگره‌وه‌.
 وه‌ئایه‌ت وفه‌رمووده‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ زۆره‌.  وه‌داواكارین له‌ خواى باڵاده‌ست كه‌یارمه‌تى هه‌موومان بدات بۆ تێگه‌یشتن له‌ دینه‌كه‌ى وزانایانى موسڵمان سه‌ركه‌وتوو بكات كه‌ زیاتر بابه‌ته‌ دینیه‌كان بۆخه‌ڵك ڕوون بكه‌نه‌وه‌ له‌هه‌موو شوێنێكى دونیا.  آمین.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -
لە کتێبی : شرح الصدور بفتاوى القبور

سەردان: ١,٩٦٠ بەش: شیرک و جۆرەکانى