بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
شیركى گه‌وره بریتیه له دانانى هاوه‌ڵێك بۆ خوا له په‌روه‌ردگارێتى و خوایه‌تیدا.
وه شیركى گه‌وره، گه‌وره‌ترین تاوانه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [... إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ ] (لقمان : 13) واته: بێگومان هاوه‌ڵبڕیاردان گه‌وره‌ترینى تاوانه گه‌وره‌كان و قێزه‌ونترینیانه .
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [... إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ ] (المائدة : 72) واته: وه ئه‌و كه‌سه‌ش له‌گه‌ڵ خواى په‌روه‌ردگاردا په‌رستراوى جگه له‌و بپه‌رستێت ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار به‌هه‌شتى له‌سه‌ر حه‌رام كردووه و ئاگر ده‌كاته شوێن و مه‌نزڵگاى هه‌میشه‌یی، وهیچ سه‌رخه‌رێكیشى نیه تێیدا بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگارى بكات لێى .
وه شیركى گه‌وره خاوه‌نه‌كه‌ى له بازنه‌ى ئیسلام ده‌باته ده‌ره‌وه‌و به‌هه‌تا هه‌تایی له ئاگردا ده‌یهێڵێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رى تۆبه نه‌كات و بـمـرێت.
جۆره‌كانى:
1. شیركى نیه‌ت و ویست و ئیراده.
2. شیركى گوێڕایه‌ڵى، به حه‌ڵاڵ كردنى ئه‌وه‌ى خوا حه‌رامى كردووه و حه‌رام كردنى ئه‌وه‌ى خوا حه‌ڵاڵی كردووه.
3. شیركى دوعا‌و پاڕانه‌وه له غه‌یرى خوا.
4. شیركى خۆشویستن. كه ئه‌وپه‌ڕى به گه‌وره دانان و زه‌لیلى و مل كه‌چى و ژێر بارى له‌گه‌ڵدا بێ بۆ جگه له خواى گه‌وره .
له شێوازه‌كه‌ى: دوعا و داواكردن له غه‌یرى خوا، وه نزیك بوونه‌وه‌و سه‌ربڕین بۆ جگه له‌خواى گه‌وره، وه نه‌زركردن بۆ جگه له‌خوا له گۆڕ و جـن، وه ترس له مردوو یان جن یان شه‌یتانه‌كان به‌وه‌ى كه زیانى لێ بده‌ن یان نه‌خۆشی بخه‌ن، وه ئه‌وه‌ش شیركه كه‌له هه‌ندێك له شار و وڵاتان ئه‌نجام ده‌درێت كه به‌ده‌ورى گۆڕێكى بونیادنراوى پیاوچاكێكدا داده‌نیشن و داواى پێویستیه‌كانیانى لێ ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن به‌هانایانه‌وه بێت.
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي