چ کاتێک شوێنکەوتنی هەواو ئارەزوو دەبێتە هاوبەش بڕیاردانی گەورە و چ کاتێک دەبێتە تاوان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ کاتێک شوێنکەوتنی هەواو ئارەزوو دەبێتە هاوبەش بڕیاردانی گەورە و چ کاتێک دەبێتە تاوان ؟
پرسیار:

ئایە دەکرێت بەکەسێک بوترێ کافر ودەرچوو لەدین کەشوێنی شوێن وهەواو ئارەزووی دەکەوێت ولەو پێناوەدا خۆشەویستی وڕق لێبوونەوەی هەبێت؟ ئەوەش بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَنْ يَهْدِيهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ أَفَلا تَذَكَّرُونَ ) الجاثية/23 ؛
واتە : ئاخۆ بینیوتە ئەو كەسەی هەواو ئارەزووی خۆی كردۆتە پەرستراوی خۆی ،وخودا بەزانینەوە گومڕای کردووە ـ واتە: کەسە زاناشە کەگومڕا بووە ـ وخەتمی داوە بەسەر دڵ وگوێیدا ، وپەردەیەکی داوە بەسەر چاوی دا ، دەی ئایە هیج کەسێک جگە لەخودا دەتوانێ هیدایەتی بدا ، ئەوە بۆ بیرناکەنەوە وتێنافکرن .
 بۆنموونە :
پیاوێک زۆری زینای خۆش بوێت و واز لەنوێژ بێنێت لەو پێناوەدا ، وکاتێ بانگ بکرێ بۆ ئیسلام دڵی تەنگ بێت ئەوەش لەپێناو ئەوەی نەوەک بمرێت وزینای لەدەس بچێ ، وکاتێ پێی بوترێت ڕۆژوو بگرە ڕەتی بکاتەوە ، چونکە نایەوێ لەزینا داببڕێت ، وکاتێ پێی بوترێت حەجی ماڵی خودا بکە ڕەتی بکاتەوە ؛ چونکە نایەوێ پاک بێتەوە لەزینا ... وە دڵتەنگ نابێت بۆ هەموو ئەوانە ،وڕەتی بکاتەوە تەوبە بکات ،جا ئایە دەکرێت بەو کەسە بوترێت کافر؟

خوای پەروەردگار لەزۆر شوێندا لەقورئاندا سەرزەنشتی شوێنکەوتنی هەواو ئارەزووی کردووە ، لەوانە ئایەتی : (  أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ أَفَأَنْتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا ) الفرقان/43 ، 
واتە: ئایا نەت بینیوە ئەوەی کە هەواو ئارەزوی خۆی کردوە بەخوداو پەرستراو ئایە تۆ دەبیتە پارێزەر بۆی.
وەئایەتی : ( أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَنْ يَهْدِيهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ) الجاثية/23 ،
واتە : ئاخۆ بینیوتە ئەو كەسەی هەواو ئارەزووی خۆی كردۆتە پەرستراوی خۆی ،وخودا بەزانینەوە گومڕای کردووە ـ واتە: کەسە زاناشە کەگومڕا بووە ـ وخەتمی داوە بەسەر دڵ وگوێیدا ، وپەردەیەکی داوە بەسەر چاوی دا ، دەی ئایە هیج کەسێک جگە لەخودا دەتوانێ هیدایەتی بدا ، ئەوە بۆ بیرناکەنەوە وتێنافکرن.
 وەئایەتی : ( فَإِنْ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِنَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ) القصص/50 .
خواى پەروەردگار ئەفەرموێت ئەگەر وەڵامى تۆ نەدەنەوە ئەى محمد صلى الله علیه و سلم ئەوا چاک بزانە ئەوان بە دواى هەوا و هەوست بازى خۆیان ئەکەون ، دەی کێ لەو کەسە گومڕاترە کەشوێن هەواو ئارەزووی خۆی دەکەوێت جگە لەهیدایەت وڕێنونی خودا خوا کەسانی ستەمکار ڕێنوێنی ناکات .
 
وەشوێنکەوتنی هەواو ئارەزوو یەک پلەو ئاست نی یە ، هەندێکی کوفرە وهەندێکی شریکی گەورەیە ، وهەندێکی تری تاوانی گەورە ، وهەندێکی تاوانی بچووکە .

جا ئەگەر شوێنی هەواو ئارەزووی بکەوێت تاوەکو وای لێ بێت پێغەمبەرى خوا بەدرۆ بخاتەوە ، یاخود گاڵتەی پێ بکات ، ویاخود پشتی لێ بکات ، هەروەک بەڕوونی لەئایەتەکانی سورەتی(الفرقان والجاثية) هاتووە ، ئائەوە شیرکی گەورەیە . 
و بەم شێوەیە هەرشتێک وا لەمرۆڤ بکات شتانێك ئەنجام بدات کەبەڵگەی لەسەرە شیركە یاخود کوفری گەورەیە ، وەك داوا کردن لەمردوو ، یاخود نکۆڵی کردن لەشتێک کەمەعلوم بێت لەدیندا ، یاخود واز هێنان لەنوێژ ، یاخود بەحەڵاڵ زانینی زینا یاخود عەرەق .

وەئەگەر شوێنی هەواو ئارەزووی بکەوێت وسوێند بەغەیری خودا بخوات ، یاخود ڕیا بکات لەکارەکانی دا ، ئەوا شیرکی بچووکی ئەنجام داوە .

وەئەگەر شوێنی هەواو ئارەزووی بکەوێت وکاری بیدعە ئەنجام بدات بەمەرجێ بیدعەی موکەفیرە نەبێت ئەوا دەبێتە بیدعەچی .
وەئەگەر شوێنی هەواو ئارەزووی بکەوێت وتاوانێکی گەورە ئەنجام بدات هاوشێوەی زینا وعەرەق خواردنەوە بێ ئەوەی بەحەڵاڵی بزانێ ، ئەوا فاسقە.
وەئەگەر شوێنی هەواو ئارەزووی بکەوێت وتاوانێکی بچووک ئەنجام بدات ، ئەوا سەرپێچی کارەو فاسق نی یە.
بەم شێوەیە دەردەکەوێت کەشوێنکەوتنی هەواو ئارەزوو سەرەکێشێ بۆ چەند شتێکی جیاواز ، وناتوانرێ بوترێ:
هەرکەسێک  هەواو ئارەزوو بکەوێت بەڕەهایی کافر دەبێت.

وەبڕگەی ( من اتخذ إلهه هواه ) بەسەر کەسێکدا جێ بەجێ دەبێ شیرکی گەورەو بچووک ئەنجام بدات ، بۆیە هەرکەسێک وابەستەی جگە لەخودا ببێت ، ئەوا جۆرێک لەبەندایەتی و کردن بەخودای تێدایە ، ئەوەش هەندێ جار کوفری گەورەیە وهەندێ جاریش کوفری بچووک ، هەر بۆیە هەندێ لەزانایان هەموو تاوانێک بەمەفهومی گشتی جۆرێک لەشیرکی تێدایە ؛ چونکە هەرکەسێک بێفەرمانی خودا بکات شوێنی ئارەزووی کەوتووە ، وبووە بەندەی ئارەزووەکانی ، هەروەک لەفەرموودەیەکدا هاتووە : ( تَعِسَ عَبْدُ الدِّينَارِ وَالدِّرْهَمِ  ) رواه البخاري (2887).
واتە: سەرشۆڕبێ ئەو کەسەى بەندەى دینار و درهەمە .
بەڵام حوکمدان بەوەی ئەو کارەی کەبۆتە هۆکاری شوێنەکەوتنی ئارەزوو کە ئایە شیرکی گەورەیە یاخود بچووک دەگەڕێتەوە بۆ یاسا شەرعیەکان وبەڵگەکانی تر .

وەئەمەش هەندێ لەقسەی زانایانە لەو بارەیەوە .

زاناى پایەبەرز شێخ محمد الأمين الشنقيطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەتەفسیرەکەیدا "أضواء البيان" : " لەبارەی ئایەتی : ( أرأيت من اتخذ إلهه هواه أفأنت تكون عليه وكيلا ).  ابن كثير ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەتەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێت :
( أرأيت من اتخذ إلهه هواه ) واتە : هەر جۆرێک بێت شتێک بەباش بزانێت ، ولەدڵی خۆیدا پێی باش بێت : ئەوا دین ومەزهەبی ئەوە  . 
تاوەکو دەڵێت: ابن عباس خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت : لەسەردەمی نەفامی دا خەڵک بەردێکی سپی بۆ ماوەیەک دەپەرست ، جا ئەگەر بەردێکی تری جوانی ببینایە وازی لەوە دەهێناو بەردە جوانەکەی دەپەرست .

وە خاوەنی کتێبی ( الدر المنثور) دەڵێت : ( ابن أبي حاتم وابن مردويه) لە ( ابن عباس )ـەوە گێڕاویانەتەوە گوتوویەتی:
عیبادەتکردن بۆ بەردی دووەم وازهێنان لەبەردی یەکەم هۆکاری دابەزینی ئەم ئایەتە بوو پاشان دەڵێت ( ابن مردويه )لە (أبي رجاء العطاردي)ـەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : لەسەردەمی نەفامی دا خوێنیان دەخواردەوە وبەردیان دەپەرست ، وهەرکات بەردێکی جوانتریان ببیانەیە ، بەردی یەکەمیان فڕێ دەدا وئەوی تریان دەپەرست وهەرکات ونیان بکردبایە کەسێک هاواری دەکرد ودەیگوت: هۆ خەڵکینە خوداکەتان ون بووە وبیبیننەوە، خوای پەروەردگاریش ئەم ئایەتەی دابەزاند : ( أرأيت من اتخذ إلهه هواه ) ، وە( ابن المنذر وابن أبي حاتم) لە ( ابن عباس)ـەوە گێڕاویانەتەوە لەبارەی ئایەتی : ( أرأيت من اتخذ إلهه هواه ) ، گوتوویەتی : ئائەوە کافرێکه دینێکی بۆ خۆی داتاشیوە بەبێ عیلم وزانست وهیچ بەڵگەیەك .
و( ابن أبي شيبة ، وابن المنذر ، وابن أبي حاتم) ، لە( الحسن)ـەوە گێڕاویانەتەوە لەبارەی : ( أرأيت من اتخذ إلهه هواه ) گوتوویەتی : 
حەزی لەهیچ شتێک نەبووە ئیلا پەرستوویەتی .
وە ( عبد بن حميد ، وابن أبي حاتم )لە( قتادة)ـەوە گێڕاویانەتەوە لەبارەی : ( أرأيت من اتخذ إلهه هواه ) ، گوتوویەتی : 
هەرکات حەزی لەشتێك بووبێت سواری بووە ، ودڵی هەرشتێکی داوا کردبێ چووە بۆی ، وهیچ شتێك نەبوەتە ڕێگر لێی.
وە( عبد بن حميد عن الحسن) ـەوە ، هاتووە پێی وتراوە : 
ئایە لەئەهلی قیبلەدا شیرک هەیە ؟
گوتوویەتی: بەڵێ ، کەسی دوو ڕوو موشریکە، وکەسی موشریک خۆر ومانگ دەپەرستێ، وکەسی مونافیق عەبدی هەواو ئارەزووەکانیەتی ، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە : ( أرأيت من اتخذ إلهه هواه أفأنت تكون عليه وكيلا ) .
وە( الطبراني) لە( أبي أمامة )ـەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا - - فەرووی: ( ما تحت ظل السماء من إله يعبد من دون الله أعظم عند الله من هوى متبع ) .
واتە:
لەژێر سێبەری ئاسماندا هیچ پەرستراوێک گەورە ترە نییەـ ئەوەی کەجگە لەخودا دەپەرستێت ـ هاوشێوەی ئارەزوو پەرستی.
ولەقسەی زانایانەوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە ، واجبە کەسی موکەلەف هەموو کردەوەکانی موتابقی هەموو فەرمانەکانی پەرستراوەکەی بێت ، جا گەر هەموو کردەوەکانی هاوتەریبی هەواوئارەزووەکانی بێت، ئەوا هەموو ئەوشتانەی کەپێویستە بۆ خالیقەکەی بێت بۆئارەزووەکانی ئەنجام داوە ، وکردنی هەواو ئارەزوو بەخودا زۆر ڕوون ووازحە "أضواء البيان".

وە (الشيخ ابن عثيمين) ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەتەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێت : (  أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ . مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ . الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ) ق/24- 26 : 
ئەم ئایەتە چەند مانای فراوانی هەیە وکاتێ ئەم کەلیمە وەسفی کافری کەلەڕەق بێت ، ماناکەی ئەوەیە لەگەڵ غەیری خودادا کەسی تر دەپەرستێ ، وهەموومان دەزانین موشریکەکان لەگەڵ خودادا کەسی تریان دەپەرست ، لات وعوزا مەنات وهوبەلیان دەپەرست، وەهەر هۆزێک پەرستراوی تایبەت بەخۆی هەبوو وهاوشێوەی خودا دەیان پەرست ، وهاوشێوەی خودا خۆشیان دەویست ،ولێی دەترسان هەروەک چۆن لەخودا دەترسان ئەمە گەر : ( مع الله إلهاً آخر ) وەسف بێت بۆ ئەو کافرە کەلە ڕەقە .

بەڵام گەر بەگشتگیر تر داینێین ، ئەوا هەموو مرۆڤێک دەگرێتەوە کەجگە لەخودا کەسێکی تر ببەپەرستێت ، وخۆی ملکەچی غەیری خودا بکات ، تەنانەت بازرگانیش کاتێ کەهیچ غەمێکی نەبێ جگە لەبازرگانیەکەی وزیادکردنی ، ئەوەش عەبدیەتی ،خاوەن وشتریش ئەوەی کەهیچ غەمێکی نی یە جگە وشترەکانی ، ئەویش عەبدی وشترەکانیەتی ، بەڵگەش لەسەر ئەوەی کەهەرکەسێک سەرقاڵی شتێک بێت وبێ ئاگای کات لەعیبادەتی خودا عەبدی ئەو شتەیە ، فەرموودەکەی پێغەمبەرە : ( تعس عبد الدينار، تعس عبد الدرهم، تعس عبد الخميصة، تعس عبد الخميلة ) . 
واتە: عەبدی دینار ئەو کەسەیە کەبازرگانی بەزێڕەوە دەکات ، وعەبدی درهەم ئەوەیە کەبازرگانی بەزیوەوە دەکات ، وعەبدی قەمیس ئەو کەسەیە بازرگانی بەقەمیسەوە دەکات ،چونکە قەمیس جلێکی ڕەنگاو ڕەنگە ، وەهەروەها عەبدی فەرش وهاوشێوەکانی ، مەبەستەکە ئەوەیە ئەم کەسە سەرقاڵە بەم شتانەوە ومەرج نییە بازرگانی پێوە بکات تەنها ئەوەندە بەسه ببێت بەعەبدیان کاتێ یادی خودا وعیبادەتیان بیر دەباتەوە ، ئەمانە گەر پێیان ببەخشرێت ڕازی دەبێت وگەر لێیان بگیردرێتەوە توڕە دەبن ، پێغەمبەر ناوی ئەو کەسانەی کەسەرقاڵ دەبن بەم جۆرە شتانەوە ناوە بەعەبد ، ولەقورئانی پیرۆزدا 
بەڵگە هەیە لەسەر ئەم بابەتە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( أرءيت من اتخذ إلهه هواه ) ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەرکەسێگ هەواو ئارەزووی پێش ڕێنونی خودا بخات ، ئەوا کردوویەتی بەخودای خۆی . 
هەر بۆیە دەتوانین بڵێین:
هەموو جۆرە تاوانێک لەم ڕووەوە داخلی شیرک دەبێت ؛ چونکە پێش عیبادەت وڕازی بوونی خودای خستووە ، بۆیە بەشیرک ناوی هێناوە ، شیرک بابەتێکی ترسناکە سەرەنجامەکەی مەترسی دارە ، تەنانەت کاتێ کەسێک خێرێک دەکات وچاوەڕێیەتی کەسانێک ببینن ئەوەش بەشیرك دانان ئەژمار دکرێت.
پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام زۆر ترساوە ئومەتەکەی توشی ڕیاو شیرکی شاراوە ببن . 
هەر بۆیە دەڵێین: ( الذي جعل مع الله إلهاً ءاخر )گەر وەسفێکی تایبەت بێت بەکافرە کەلە ڕەقەکان ، ئەوا تایبەتە بەوانەی بت دەپرستن ، و ئەگەر عام بێت ئەوا هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کەخودا وعیبادەتکردنیان لەیاد کردووە وسەرقاڵی شتانی ترن " ابن عثيمين (8/ 23) وهو في "لقاء الباب المفتوح" (136/ 4) .

وە پرسیار کراوە لە( الشيخ ابن عثيمين رحمه الله) : 
زابیت ویاسای شیرکی گەورە وبچووک چی یە؟ و ئایە تاوان بەشیرک ئەژمار دەکرێت ، لەکاتێکدا خۆشەویستی بۆ تاوان زاڵ دەبێت بەسەر خۆشویستی خودادا ؟
لە وەڵامدا گوتوویەتی:
زابیتی شیرکی گەورە ئەوەیە خاوەنەکەی لەئیسلام دەکاتە دەرەوە ، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کاتێ بیستت فڵانە شت شیرکە ، ئەوا بڕوانە بۆ یاساکانی شەریعەت و بەڵگەی تر ، خۆ ئەگەر ئەو شتە هاوشێوەی ئەو شتانە بوو کەخاوەنەکەی لەئیسلام دەباتە دەرەوە ئەوا شیرکی گەورەیە ، گەرنا شرکی بچووکە .
بۆیە دەبێ ئەوە بزاین کاتێ بەڵگەیەک هات لەسەر شتێک و گوتی فڵانە شت شیرکە ، ئەوا تەماشای بەڵگەی تر دەکەین ودەیگەڕێنینەوە بۆ یاساو قاعیدە شەرعیەکانی تر ؛  جا ئەگەر دەق هەبوو لەسەر شیرک بوونی ئەو شتە ، بەڵام بەپێی یاسا شەرعیەکان کەسەکەی لەئیسلام دەرنەدەکرد ، ئەوا شیرکی بچووکە ، وەک فەرموودەکەی پێغەمبەر صلى الله عليه وعلى آله وسلم : ( من حلف بغير الله فقد كفر أو أشرك ) .
واتە: هەرکەسێک سوێند بەغەیری خوا بخوات ئەوا کافر بووە یاخود شیرکی ئەنجام داوه.
وە بەنیسبەت ئەوەی هەموو تاوانێک بەشیرک ئەژمار بکرێ : بەڵێ ئەوە ڕاستە ، بەشێوەیەکی گشتی ؛ چونکە تاوان لەهەواو ئارەزووەوە سەرچاوە دەگرێ ، خوای پەروەردگار ناوی ئەو کەسەی کەشوێنی ئارەزووی دەکەوێ ناوە عەبد وفەرموویەتی : ( أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَنْ يَهْدِيهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ ) [الجاثية:23] .

کەواتە ئێمە سێ شتمان هەیە:

بەشێوەیەکی گشتی و فراوان : 
ئەویش ئەوەیە هەموو تاوانێک جۆرێکە لەشیرکی تێدایە؛ چونکە لەئارەزووەوە سەرچاوەی گرتووە ، وخودا ناوی ئەو کەسانەی ناوە عەبد.
دووەم : شیرک کاتێ بەگشتی وڕەهایی  هات ، ئایە ناوی لێ دەنێین شیرکی گەورە یاخود بچووک؟ 
دەڵێین : تەماشای یاسا گشتگیرەکان شەریعەت دەکەین ؛ گەر وای خواست کەسەکە لەئیسلام دەرکات ئەوا شیرکی گەورەیه ، گەرنا نەخێر .
 "لقاء الباب المفتوح" (192/ 13) .
پوختەی وتە : 
 کردنی بەپەرستراو وخودا بەشوێنکەوتنی هەواو ئارەزوو وملکەچ کردن بۆی دەبێت ، ئەوەش هەندێ جار وا لەخاوەنەکەی دەکات بکەوێتە شیرکی گەورە یاخود بچووک یاخود بیدعەوە .

وەلەبارەی ئەو نموونەیەیی کەباسکرا دەڵێین ، بەڵام بەحەڵاڵی نەزانێت ، ولەگەڵیدا کوفری گەورە ئەنجام نەدا وەک واز هێنان لەنوێژ ، ئەوا فاسق ، وفاجرە ..، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لەبازنەی ئیسلام دا ماوە وکافر نەبووە .

وە ئەگەر خۆشویستنی بۆ زینا وای لێ بکات بەحەڵاڵی بزانێت ، وناشیرینی زینا لەدڵی دا نەمێنێ ، یاخود ڕازی نەبێت بەحەرامی شەرع بۆ زینا ، وملنەدا بۆ دەقە شەرعیەکان ، و وای لێ بکات واز لەنوێژ بێنێت ، ئەوا کافر دەبێت ، ئەوەش نەک لەبەر زیناکە ، بەڵکو لەبەر ئەوەی زینای بەحەڵاڵ زانیوە ، چونکە بەحەڵاڵ زانینی حەرامێک هاوشێوەی زینا کوفرە تەنانەت گەر ئەنجامیشی نەدا ، وەهەروەها ڕازی نەبوون بەبەشێک لەشەرعی خوا ، جا گەورە بێت یاخود بچووک ، یاخود ملنەدان بۆ یاسایەک لەیاساکانی ئیسلام ، یاخود بێتاقەت بوون بەرانبەری ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً) النساء/65 .

وە بەم شێوەیە گەر خۆشویستی زینا وای لێ بکات واز لەنوێژ بێنێت ؛ چونکە واز هێنان لەنوێژ خۆی لەخۆیدا کوفرە ، جا زینا بکات یاخود نا ، بێگومان واز هێنان لەنوێژ لەبەر زینا خراپتر ناشیرینترە ، وتاوانێکی گەورەترە.

والله أعلم .

سەردان: ١,٧٤١ بەش: شیرک و جۆرەکانى