ئافرەتێک منداڵ لەمنداڵ دانیدا خۆی ناگرێ ، جا ئایە دروستە هێلکەیەکی لێ وەربگیردرێت وپاشان تەلقیح بکرێت لەگەڵ تۆوی مێرەکەیدا ودواتر لەڕەحمی ئافرەتێکی تردا زەرع بکرێت جا بەپارە بێت یاخود بەخۆڕایی ؟
الشيخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين لە وەڵامدا گوتوویەتی :
ئەوە شتێکی داهێنراو وتازەیە وزانایانی پێشوو قسەیان لەبارەیەوە نەکردووە ولەهیچ یەکێک لەوانەوە نەهاتووە باسی کردبێت وبەدروستی زانیبێت ، وئەم شتە لەم دواییانەدا هاتە کایەوە ، بێگومان ئەوەش حەرامە لەبەر چەند هۆکارێك:
یەکەم : لەبەر ئەوەی خوای پەروەردگار فەرمانی کردووە بەپاراستنی داوێن و فەرموویەتی : ( والذين هم لفروجهم حافظون إلا على أزواجهم أو ما ملكت أيمانهم فإنهم غير ملومين ) المؤمنون/5-6 .
دووەم : خوای پەروەردگار هەواڵی پێداوین بەوەی مرۆڤ فەرمانی پێکراوە بەپاراستنی نەسەب ومنداڵەکانی ، حەتمەن ئەو جۆرە لەبەکرێ گرتنە جۆرێک لەتێکەڵ بوونی وەچەی تێدایە ، ئەوەش ڕەنگە ببێتە هۆی ناکۆکی لەنێوان ئەو ئافرەتە وئەوەش کەڕەحمی بەکرێ گیراوە ، ونازانرێت کامیان لەپێشترە لەوەی منداڵەکەی پێ بدرێت، بۆیە ئامۆژگاری ئەو خوشکە دەکەین دوور کەوێتەوە لەو جۆرە کارانە .
وەلەلایەکی ترەوە دەبێتە هۆکاری تەماشاکردنی عەورەت بەبێ هۆکارێکی شەرعی ، ئەوەش پێچەوانەیە لەگەڵ ئایەتی : ( قل للمؤمنين يغضوا من أبصارهم ويحفظوا فروجهم ) النور/30 .
واتە: بەپیاوانی باوەڕدار بڵێ چاویان بپارێزن لەحەرام وداوێنیان بپارێزن .
دواتر بەکرێ گرتنی ڕەحم یەکێکە لەداهێنراوەکانی ڕۆژئاوا کەحەزاڕەتێکی سرف مادی وپولەکیە وهیچ حسابێک بۆ ڕەوشت ودابوو نەریت ودین ناکات .
لەلایەکی ترەوە ئەم بابەتە بابەتێکی شەرعیە جا تێکەڵ بوون وەچە وسیفاتەکان ڕوو بدات یاخود نا هیچ لەحوکمە شەرعیەکە ناگۆڕێت ؛ چونکە حوکمە شەرعیەکە سەنەد وبەڵگەی تری هەیە ، ئەوەش ئەوەیە :
ڕەحمی ئافرەت هی مێردەکەیەتی وحەڵاڵ نابێ بۆ هیچ کەسێک بەجگە لەعەقێکی شەرعی ، کەواتە ڕەحمی ئافرەت وەقفە لەسەر مێردەکەی ئەوەی کەبەعقدێکی شەرعی بۆتە هی ئەو وبۆ هیچ کەسێکی تر حەڵاڵ نییە .
بۆیە کاتێ ئافرەت ڕەحمی خۆی دەدا بەکەسێکی تر جگە لەمێردەکەی ، ئەو کات ڕەحمی حەڵاڵ کردووە بۆ پیاوێکی بێگانە ، جا ئەمە گەر زیناش نەبێ ، حەرامێکی قەتعی یە.
وە پڕۆفیسۆر جمال أبو السرور - عميدى طب لە ئەزهەر دەڵێ :
منداڵ خۆراک وەردەگرێ وکاریگەر دەبێ بەڕەحم ودەوروبەر جا دوور نییە هەندێ ڕەوشتی خراپ وزیانبەخش لەو ئافرەتەدا هەبێت ، و وا لەمنداڵەکە بکات ناتەواو وشێواو بێت وەک جگەرە کێشان وخواردنەوەی عەرەق ..هتد، دواتر چ دەڵێی گەر وای خواست ئەو منداڵە بەنەشتەرگەری دەربهێندرێت ئایە ئەو کات ئەو ئافرەتە ڕێگە دەدات نەشتەرگەری بکرێت وژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوە بۆ منداڵێک کەهی خۆی نەبێ ؟!
کەواتە ئەم کارە چەندان سەرئێشەو کێشەی شەرعی وقانونی وکۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە ، بۆیە نابێت دەستی بۆ ببرێت .