کاتێ منداڵ دەپژمێ دروستە لەبری ئەو (الحمد لله)بکەین ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاتێ منداڵ دەپژمێ دروستە لەبری ئەو (الحمد لله)بکەین ؟
پرسیار:

کاتێ منداڵەکەم دەپژمێ من لەبەری ئەو دەڵێم (الحمد لله) جا  ئایە ئەو کارە بیدعەیە ؟ و ئایا واجبە لەسەرمان (الحمد لله)بکەین گەر لەکاتی نوێژ کردندا پژمیمان ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : وەڵامدانەوەی کەسێک کەدەپژمێت گەر (الحمد لله) کرد یەکێکە لەئادابە شەرعیەکان ، ومافی موسوڵمانیشە لەسەر برای موسوڵمان  .
بەڵام گەر (الحمد لله) نەکرد ئەوا موستەحەقی وەڵامدانەوەی نی یە :
پێشەوا بوخاری (6221) وموسلیم (2991) لەئەنەسی کوڕی مالیکەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : ( عَطَسَ رَجُلَانِ عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَشَمَّتَ أَحَدَهُمَا وَلَمْ يُشَمِّتْ الْآخَرَ فَقِيلَ لَهُ فَقَالَ : ( هَذَا حَمِدَ اللَّهَ ، وَهَذَا لَمْ يَحْمَدْ اللَّهَ ) .
واتە: دوو پیاو لە لای پێغەمبەردا پژمین و وەڵامی دانەیەکیانی دایەوە و وەڵامی ئەوی تریانی نەدایەوە وپرسیاری لەو بارەوە لێ کرا ؟
ئەویش فەرمووی: ئەوەیان (الحمد لله) کرد وئەوی تریان (الحمد لله) نەکرد  .

تێبینی: وڵامدانەوە بەگوتنی (یرحمك الله) دەبێت .

ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: 
ئەم فەرموودەیه سەریحە لەفەرمان کردن بەوڵامدانەوەی کەسێک کاتێ دەپژمێت( الحمد لله) دەکات ، وسەرحیشە لەڕێگری کردن لەوڵامدانەوەیدا گەر پژمی و( الحمد لله) نەکرد ، بۆیە باش نی یە وڵامی کەسێک بدرێتەوە کە( الحمد لله)ـی نەکردبێت ، خۆ ئەگەر پژمی و( الحمد لله) کرد بەڵام ئەوەی لەنزیکی بوو گوێی لێ نەبوو ئەوا وڵامی ناداتەوە ، وە مالیک دەڵێت: وڵامی ناداتەوە تاوەکو گوێی لە (الحمد لله)کەی  نەبێت ، وگەر کەسێکی نزیکیت بینی وڵامی دایەوە ئەوا تۆش وڵامی بدەرەوە  .
 " شرح النووي على مسلم " (18/121) .


دووەم : گەر منداڵەکە گەورە بوو ، وعەقڵی بەوەدا دەشکا فێر بێت وتەربیەت وەربگرێت ئەوا فێر دەکرێت بەوەی هەرکات پژمی (الحمد لله) بکات ، هەروەک چۆن پێغەمبەر منداڵەکەی فێری ئادابی خواردن کرد ، وفەرمانی کردووە بەفێر کردنی منداڵ بەوەی فێری نوێژ بکرێن .

وەهەروەها کەسێک کەتازە موسوڵمان بووبێت بەهەمان شێوە فێر دەکرێت بەوەی هەرکات پژمی (الحمد لله) بکات .

و زاهیری فەرموودەکان جیاوازی ناکەن لەنێوان منداڵ وگەورەدا لەوەدا گەر پژمین و(الحمد لله)یان کرد ، بۆیه لە وەڵامی هەردوکیاندا دەوترێت (يرحمك الله) .

وەلە " فتح المعين" (4/219) دا دەڵێت.
"نەوەوی جیاوازی نەکردووە لەنێوان منداڵ وگەورەدا لەوەڵامدانەوەی پژمەدا .
 "فتح المعين شرح ألفاظ المعين" (4/219) .

سێیەم : وە ئەگەر منداڵەکە بچوک بوو ، ونەگەشتبووە حەدی فێرکردن ، ونەداتوانرا فێری (الحمد لله) بکرێت ؛ ئەوا هەندێ لەزانایان پێیان وایە سەرپەرشتیارەکەی لەبری ئەو (الحمد لله) دەکات ؛ بەڵام ئەوەی تەواوترە ئەوەیه (الحمد لله) تایبەتە بەو کەسەی کەدەپژمێت وکەسی تر ناتوانێت لەبری ئەو (الحمد للە) بکات بەڵام گەر دوعایەک بکات کەگونجاو بێت بۆ ئەو جێگەیه هاوشێوەی ڕەحمەت وچاک بوون ، ئەوا ئومێدەوارین هیچی تێدا نەبێت ، بەڵام باشتر وایە نەیکاتە سوننەت  .

چوارەم: هەرکەسێک لەنێو نوێژدا پژمی ئەوا دروستە بۆی (الحمد لله) بکات ، بەڵام بۆی نی یە تەشویش دروست کات بۆ ئەو کەسانەی لەنزیکین ، یاخود خۆی بەوەوە سەرقاڵ کات وئاگای لەنوێژ نەمێنێت .
بۆیە گەر لەنوێژدا پژمی و(الحمد لله) نەکرد ئەوا هیچی لەسەر نی یه  .
شێخ ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
گەر مرۆڤ لەناو "نوێژ ودەروەی نوێژدا پژمی : ئەوا (الحمد لله) کردن لەسەری واجب نی یە ،و گەر (الحمد لله) نەکات تاوان بار نابێت بەوە .
و(الحمد للە) لەنێو نوێژ ودەرەوەی نوێژیشدا دروستە ، بەڵام گەر لەنێو نوێژدا بوو وترسی هەبوو تەشویش دروست بکات بۆ نوێژ خوێنان ئەوا بەدەنگی نزم (الحمد للە) بکات ؛ چونکە ترسی ئەوەی لێ دەکرێت تەشویش دروست بکات ویاخود کەسێک وەڵامی بداتەوە وبڵێت : ( يرحمك الله )،وگەر وای کرد ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە.
 "فتاوى نور على الدرب" (5 /313) .

والله أعلم .

سەردان: ٢,٩٠١ بەش: پەروەردەى منداڵ