حوکمی ئەو ئاوە سپیەى لە کاتى یارى کردن لەگەڵ خێزان دەردەچێ لە ڕووی دەست نوێژ و لەشگرانییەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو ئاوە سپیەى لە کاتى یارى کردن لەگەڵ خێزان دەردەچێ لە ڕووی دەست نوێژ و لەشگرانییەوە
پرسیار:

ئەگەر (میز) پیس بێت، (مەنی) خاوێن بێت، ئایا ئەو ئاوە چڕو سپییەی پیاو دەبینێت كاتی یاری یان پاش یاریكردن لەگەڵ خێزانەكەی، پیسە وەكو (میز)؟ یان خاوێنە وەكو (مەنی)؟  لە ڕووی دەست نوێژ و بێ دەست نوێژی حوكمی چییە؟

ئەم ئاوە سپی و چڕە پێی دەگوترێت: (مَذي)(1) ، پیاو و ئافرەت دەبینن كاتی شەهوەت، جیاوازییەكەی لەگەڵ (مەنی) ئەوەیە بەبێ شەهوەت و فڕێدان دەردێت، بەڵكو جاری وا هەیە هەر هەستی پێناكرێت كاتی دەرهاتنی.

لە ڕووی حوكمی شەرعییەوە، وەكو (میز) پیسە، پێویستە بشۆرێت، هەروەها دەست نوێژی لێدەكەوێت وەكو (میز)، بەڵام غوسلی لێناكەوێت ، هەر وەکو چۆن (مەنی) كە خاوێنیشە بەڵام غوسلی لێدەكەوێت.
 
بەڵگە:
1 ـ عن عليٍّ ( رضي الله عنه) قال: 
كنتُ رجلاً مَذَّاءً فأمرتُ المقداد أن يسألَ النبـيَّ ()، فسألهُ، فقال: ((فيهِ الوُضُوءُ))(2) .
 و اخرجه أحمد (3) و أبو داود (4) من حديث عروة عن عليٍّ (رضي الله عنه) : ((أنَّ النبـيَّ أمَرَهُ أنْ يغسلَ ذَكَرَهُ و أُنْثَيَيْهِ و يَتَوضَّأَ)).
2 ـ عن سهل بن حُنَيفٍ، قال: كنتُ ألقي مِنَ المَذْيِ شِدةً، و كنتُ أُكثيرُ منه الإغتسال، فسألتُ رسول الله () عن ذلك، فقال: 
((إنما يُجزِيك مِن ذلك الوضوء)). قلتُ: يا رسولَ الله، فكيف بما يصيبُ ثوبي منه؟ قال: (( يَكفيكَ بأن تأخُذَ كَفاً مِنْ ماءٍ فَتَنْضحَ بها مِن ثَوبِكَ حيثُ تَُرى أنهُ أصابهُ))(5).
3 ـ عن ابن عباسٍ ( رضي الله عنه) قال : (( المني و الودي(6)  و المذي، أما المني فهو الذي منه الغسل، و أما الودي و المذي فقال: اغسل ذكرك أو مذاكيرك و توضأ وضوءك للصلاة ))(7).


(1) قال الشيخ سيد سابق ـ رحمه الله ـ في كتابه فقه السنة (1\26ـ27): 
المذي: هو ماء أبيض لزج يخرج عند التفكر في الجماع أو عند الملاعبة، و قد لايشعر الإنسان بخروجه، و يكون من الرجل و المرأة إلا أنه من المرأة أكثر، و هو نجس باتفاق العلماء.
(2) متفقٌ عليه (بخاري: 132) (مسلم: 303).
(3) في المسند (1\145).
(4) في السنن(208).
(5) أخرجه أبو داود في السنن (210) و الترمذي في جامعه(115) وقال: حديثٌ حسنٌ صحيح.
(6) (وەدی) لە شێوەی مەنی یە، بەڵام بەبێ‌ فڕێدان و شەهوەت دەبینرێت ، غوسلی لێناكەوێت وەك مەنی، بەڵام دەست نوێژی لێدەكەوێت وەكو میز و مَژی، پێویستە شوێنە بەركەوتوەكە لە جەستەوە جل و بەرگ بشۆردرێت.
 قال الشيخ سيد سابق ـ رحمه الله ـ في كتابه فقه السنة (1\26ـ27): الودي: هو ماء أبيض ثخين يخرج بعد البول وهو نجس من غير خلاف.
(7) أخرجه البيهقي في السنن الكبير (1\262)(800).


مامۆستا سامی مصطفی حسن

سەردان: ٥,٧٥٤ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان