ئایا مەنى لەشگرانى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا مەنى لەشگرانى چیە؟
پرسیار:

ئایا مەنى لەشگرانى چیە؟ من هەموو ڕۆژێك یان ڕۆژ نا ڕۆژێك خۆم دەشۆم چونكە خەو دەبینم بەڵام بەیانى نازانم چى بووە هەر دەزانم كە شتێكى ڕووت بووه بەڵام ئەوە نیە كە خەو ببینم كە جووت بوون و شت بێت ببورن نازانم چۆن ئەوەى لە دڵمدایە دەریبڕم.

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
ئەو كەسەى خەوى بینى لەخەوەكەى كارى جنسى كردووە ئەگەر هەستاو ئاوى (مني) بە جلەكەیەوە بینى ئەوە لەش گران دەبێ و پێویستە خۆى بشوات واتە لەشگرانى دەركات بەڵام ئەگەر تەنها خەو بوو بەڵام هیچ شتێكى بە جلەكانییەوە نەبینى ئەوا هیچى لەسەر نییە چونكە پێغەمبەر () دەفەرموێ: (الماء من الماء) واتە: ئەگەر مرۆڤ ئاوى بینى ئەوە پێویستە خۆى بشوات.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٣٢٣ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان