ئەگەر شەیانى بووم تەنها ئەو جلە پیس دەبێ كە ئاوەكە (مەنى) یەكەى پێوەیە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر شەیانى بووم تەنها ئەو جلە پیس دەبێ كە ئاوەكە (مەنى) یەكەى پێوەیە
پرسیار:

ئەگەر شەیتانى بووم تەنها ئەو جلە پیس دەبێ كە ئاوەكە (مەنى) یەكەى پێوەیە یان دەبێ هەموو ئەو جلوبەرگەى لەبەرمە هەمووى پیس دەبێ ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
لە كاتێكدا كە مرۆڤــ لەش گران دەبێت ئەوا ئەو ئاوەی كە لێیەوە دەردەچێت بە هۆی لەش گرانى یەكەیەوە پاكە و پیس نى یە بۆیە ئەگەر بەر جلكانی كەوت پیس نابێت نە ئەو جلەی كە ئاوەكەی بەر كەوتووە نە ئەوانەی تریش كە لەبەرتدا بووە.
بەڵام چاكتر وایە ئەگەر جلكە تەڕ بێت ئەوا تەنها ئەو شوێنە بشۆریت كە ئاوەكەی بەر كەوتووە، بەڵام ئەگەر ئاوەكە وشك بووبێتەوە ئەوا تەنها دەتوانیت بیپرێنیت و جلەكە بهێنیت بە یەكدا بۆ ئەوەی بوەرێت، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە:
(عائشە)ی خێزانی پێغەمبەر خوای لێ ڕازی بێت فەرموویەتی: ((كنتُ أفرك الـمني من ثوب رسول الله ثُمَّ يذهب فيصلي به)) متفق عليه.
واتە: من ئاوی (مەنی)م دەپراند لە جلەكەی پێغەمبەردا ئەنجا دەڕۆیشت و نوێژی پێوە دەكرد.
هەروەها (سلیمان بن یسار) فەرموویەتی پرسیارم كرد: (عائشە)ی خێزانی پێغەمبەر خوای لێ ڕازی بێت دەربارەی (مەنی) كە بەر جل دەكەوێت ئەویش وتی: ((كنت أغسله من ثوب رسول الله فيخرج إلى الصلاة وأثر الغسل في ثوبه بقع الماء)).
واتە: من ئاوی (مەنی)م دەشوشت لە جلەكەی پێغەمبەردا ئەنجا دەردەچوو بۆ نوێژ و شوێنەواری دۆڵپە ئاوەكە بە جلەكەیەوە دیار بوو.
كەواتە ئەگەر وشك بوو ئەوا دەیپرێنیت، وە ئەگەر تەڕ بوو ئەوا دەیشۆیت.
وە هەر جلێك بە لەش گرانی لە بەر بكرێت پیس نابێت و هیچ پێویست ناكات بیشۆیت، بۆیە پێویست ناكات دوای خۆ شوشتن بیگۆڕیتەوە بە جلێكی تر.
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٤٩٣ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان