حوکمی دەستنوێژ گرتن لەکاتی گۆڕینى دایبی منداڵاندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی دەستنوێژ گرتن لەکاتی گۆڕینى دایبی منداڵاندا
پرسیار:

ئەگەر ئافرەت دایبى منداڵەکەى بگۆڕێت و دەستى بەر میز و پیسی بکەوێت دەست نوێژەکەى دەشکێ؟

زانای پایەبەرز عبدالعزيز بن عبدالله بن باز ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێ دەفەرموێت:

دەستدان لە پۆشاکی منداڵ کە میزی پێوە بێت دەستنوێژ بەتاڵ ناکاتەوە، بەڵام ئەو کەسەی کە دەستی لە پۆشاکی منداڵەکە دا پێویستە دەستی بشۆرێت یاخود ئەگەر پۆشاکی منداڵەکە بەمیزەوە بوو وە وشک بوو بەڵام دەستی کەسەکە تەڕبێت ئەوە هەر دەستی دەشۆرێت.

(فتاوی الشيخ ابن باز 10/139)

کەواتە دەستنوێژ بەتاڵ نابێتەوە بە پاککردنەوەی میزی منداڵ یان لەکاتی گۆڕینی دایبی منداڵەکە هەتاوەکو ئەگەر دەستت بەر پیسی منداڵەکەش کەوت دەستنوێژت ناشکێت بەڵام لەسەرتە کە دەستت بشۆیت چونکە دەست پێوەدان بە پیسیەوە دەستنوێژ بەتاڵ ناکاتەوە.

سەردان: ٣,١٩٣ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان