ئایا ئەهلی بەهەشت خزم و کەسە نزیکەکانیان دەناسنەوە لە بەهەشتدا؟
زانای پایەبەرز محمد بن صالح العثيمين -رحمه الله- لەوەڵامدا دەفەرموێت:
بەڵێ خزم و کەسە نزیکەکانیان دەناسنەوە و چی نەفس پێى دڵخۆش بێ لە بەهەشتدا هەیە ، چونکە خوای گەورە دەفەرموێت: [وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الْأَنفُسُ وَتَلَذُّ الْأَعْيُنُ ۖ وَأَنتُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ].
واتە : وه ئه‌وه‌ی نه‌فسیش ئاره‌زووی بكات پێیان ئه‌درێ [وَتَلَذُّ الْأَعْيُنُ] وه ئه‌وه‌ی چاوی پێ ڕۆشنا بێت تام و چێژی لێ بكه‌ن هه‌موو شتێكیان پێ ئه‌درێ [وَأَنْتُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (71)] وه ئێوه به نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه..
بەڵکـو مرۆڤ لەگەڵ نەوەکانیدا کۆدەبێتەوە لەماڵێکدا لە بەهــەشت ئەگەر نەوەکانی وەکو ئەو پلەو پایەیان بەرز نەبێ لە بەهەشتدا ،
خوای گەورە لەم بارەیەوە دەفەرموێت: [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُمْ بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَيْءٍ ۚ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ]
واته : وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و منداڵه‌كانیشیان شوێنیان كه‌وتوون به ئیمانه‌وه به‌ڵام منداڵه‌كانیان كرده‌وه‌ی چاكیان وه‌كو ئه‌وان نیه له شوێنی تر له پله‌كانی خواره‌وه‌ی به‌هه‌شتن خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ وه‌كو ڕێزێك بۆ دایك و باوكیان منداڵه‌كانیشیان پله‌یان به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه وه ئه‌یانگه‌یه‌نین به یه‌كتری [وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَيْءٍ] به‌ڵام له كرده‌وه‌ی دایك و باوكان هیچ كه‌م ناكه‌ین كاتێك كه منداڵه‌كانیان پێ ئه‌گه‌یه‌نین [كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ (21)] وه هه‌موو كه‌سێكیش له ڕۆژی قیامه‌ت له بارمته‌ی كرده‌وه‌كانی خۆیدایه‌و تاوانی كه‌س ناخرێته سه‌ر كه‌سی تر، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی چاكی هه‌بێ ڕزگاری ئه‌بێ ئه‌گه‌ر نا به هیلاك ئه‌چێ.