ئایا پیاو لەبەهەشتدا جیماع دەکات لەگەڵ حۆریەکان؟ وە ئایا منداڵیان دەبێ لە حۆریەکان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پیاو لەبەهەشتدا جیماع دەکات لەگەڵ حۆریەکان؟ وە ئایا منداڵیان دەبێ لە حۆریەکان؟

خودا بۆ بەندە باوەڕدارەکان لەبەهەشتدا شتانێکی ئامادە کردووە بۆ بەهەشتیەکان نە بەچاو بینراوە و نەگوێ بیستوویەتی ، و نەبەدڵی هیچ کەسێکدا هاتووە ، تەنانەت کەمترین کەسانی بەهەشتی وا گومان دەبات لەهەموویان زۆر تری پێبەخشراوە ، هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە ئەبو سەعیدی خودری گێڕاویەتیەوە دەڵێ پێغەمبەر فەرمووی : " إِنَّ أَدْنَى أَهْلِ الْجَنَّةِ مَنْزِلَةً رَجُلٌ صَرَفَ اللَّهُ وَجْهَهُ عَنْ النَّارِ قِبَلَ الْجَنَّةِ وَمَثَّلَ لَهُ شَجَرَةً ذَاتَ ظِلٍّ فَقَالَ أَيْ رَبِّ قَدِّمْنِي إِلَى هَذِهِ الشَّجَرَةِ أَكُونُ فِي ظِلِّهَا .. ثُمَّ يَدْخُلُ بَيْتَهُ فَتَدْخُلُ عَلَيْهِ زَوْجَتَاهُ مِنْ الْحُورِ الْعِينِ فَتَقُولانِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَحْيَاكَ لَنَا وَأَحْيَانَا لَكَ قَالَ فَيَقُولُ مَا أُعْطِيَ أَحَدٌ مِثْلَ مَا أُعْطِيتُ " رواه مسلم برقم 275 .
واتە :
کەمترین پلەی کەسانی بەهەشتی پیاوێکە خودا لەئاگری دۆزەخ ڕزگاری کردووە و بەرەو بەهەشت دەنێرێت ، دارێکی سێبەرداری پێ پیشان دەدرێت ، دەڵێ : خودایە لەو دارەم نزیک خەرەوە بۆ ئەوەی لەسێبەرەکەیدا بحەسێمەوە..پاشان دەچێتە ماڵەکەیەوە خێزانەکانی لەحۆریەکان دێن بۆ لای و پێی دەڵێن : سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە تۆی بۆمان دروست کردووە وئێمەی بۆ تۆ دروست کردووە ، دەڵێ : ئەوەی بەمن بەخشراوە بەهیچ کەسێک نەبەخشراوە .

وە یەکێک لەوشتانەی کەخودا بۆ بەندەکانی دروست کردووە (حۆریە) خوای پەروەردگار دەفەرموێت : ( كَذَلِكَ وَزَوَّجْنَاهُمْ بِحُورٍ عِينٍ ) الدخان/54 .
واتە : هەروەك چۆن لە دواڕۆژدا ڕێزمان بەخشیە ئەو لە تەقواكارانە بەوەی خستماننە بەهەشتەوە و جلی ئاورێشممان لەبەركردن ، هەروەها ڕێزمان لێگرتن بەوەی حۆرى جوانی چاوگەورەمان كردە هاوسەریان .
وهەروەها فەرموویەتی : ( مُتَّكِئِينَ عَلَى سُرُرٍ مَصْفُوفَةٍ وَزَوَّجْنَاهُمْ بِحُورٍ عِينٍ ) الطور/20 .
واتە : لەسەر سیستەمەكان ڕوو لەیەك پاڵیان داوەتەوە ، و لە جوانترین ئافرەتانی سپی پێست و چاو گەورەمان كردووە بە هاوسەریان .

وە (الحور العين) لەو پەڕی جوانیدان بەشێوەیەک مۆخی قاچەکانیان لەژێر جلەکانیانەوە دیاره ، خوای پەروەردگار لەوەسفیاندا لە سورەتى (الرحمن)دا دەفەرموێت :
[ فِيهِنَّ خَيْرَاتٌ حِسَانٌ (70) ] لەم چوار باخەدا هاوسەرانێكی ئاكار شیرین و ڕوخسار جوانیان تێدایە .
[ فَبِأَيِّ آلاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (71) ] دەسا ئیتر بە چ نیعمەتێكی پەروەردگارتان ـ ئەی كۆمەڵەی جنۆكە و مرۆڤ ـ باوەڕناهێنن و بەدرۆی دەزانن ؟!
[ حُورٌ مَقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ (72) ] حۆریانێكن لەناو خێوەتەكاندا پارێزارن .
[ فَبِأَيِّ آلاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (73) ] دەسا ئیتر بە چ نیعمەتێكی پەروەردگارتان ـ ئەی كۆمەڵەی جنۆكە و مرۆڤ ـ باوەڕناهێنن و بەدرۆی دەزانن ؟!
[لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌ قَبْلَهُمْ وَلا جَانٌّ (74) ] لە پێش مێردەكانیان هیچ كەسێك لە مرۆڤ و جنۆكەكان نەچووەتە لایان و جوتبونیان لە گەڵدا نەكردوون .
[ فَبِأَيِّ آلاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ(75) ] دەسا ئیتر بە چ نیعمەتێكی پەروەردگارتان ـ ئەی كۆمەڵەی جنۆكە و مرۆڤ ـ باوەڕناهێنن و بەدرۆی دەزانن ؟!

وەئەبو هوریرە فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە و دەڵێ : پێغەمبەر فەرمووی : " أَوَّلُ زُمْرَةٍ تَدْخُلُ الْجَنَّةَ عَلَى صُورَةِ الْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ وَالَّذِينَ عَلَى آثَارِهِمْ كَأَحْسَنِ كَوْكَبٍ دُرِّيٍّ فِي السَّمَاءِ إِضَاءَةً قُلُوبُهُمْ عَلَى قَلْبِ رَجُلٍ وَاحِدٍ لا تَبَاغُضَ بَيْنَهُمْ وَلا تَحَاسُدَ ، لِكُلِّ امْرِئٍ زَوْجَتَانِ مِنْ الْحُورِ الْعِينِ يُرَى مُخُّ سُوقِهِنَّ مِنْ وَرَاءِ الْعَظْمِ وَاللَّحْمِ " رواه البخاري برقم 3014 .
واتە: یەکەم تاقم کەدەچنە بەهەشتەوە لەسەر شێوازی مانگی چواردەن ، وەک جوانترین ئەستێرە وان لەئاسمان گەشاوەن هەموویان لەسەر دڵی یەک کەسن و هیچ ڕق و حەسودیەک لەنێوانیاندا نی یە ، بۆ هەر یەکێکیان دوو حۆری هەیه ، مۆخیان دیارە لەژێر گۆشت و ئیسقانەکانیانەوە .

وە ئەنەسی کوڕی مالك رضي الله عنه دەڵێ : گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو ، دەیفەرمووی : " لَرَوْحَةٌ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَوْ غَدْوَةٌ خَيْرٌ مِنْ الدُّنْيَا وَمَا فِيهَا ، وَلَقَابُ قَوْسِ أَحَدِكُمْ مِنْ الْجَنَّةِ أَوْ مَوْضِعُ قِيدٍ - يَعْنِي سَوْطَهُ - خَيْرٌ مِنْ الدُّنْيَا وَمَا فِيهَا ، وَلَوْ أَنَّ امْرَأَةً مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ اطَّلَعَتْ إِلَى أَهْلِ الأَرْضِ لأَضَاءَتْ مَا بَيْنَهُمَا وَلَمَلأَتْهُ رِيحًا وَلَنَصِيفُهَا عَلَى رَأْسِهَا خَيْرٌ مِنْ الدُّنْيَا وَمَا فِيهَا " رواه البخاري برقم 2587 .
واتە : حەرەسیاتێک لەکاتی ئێوارەدا یاخود بەیانیدا لەپێناوی خودا باشترە لەوەی لەدونیا و ئەوەش تیایدایەتی ، و جێگای قامچی یەکێک لەئێوە لەبەهەشتدا باشترە لەوەی لەدونیا و ئەوەش تیایدایەتی ، گەر ئافرەتێکی بەهەشتی بێتە دونیاوە ئەوا نێوان ئەڕز و ئاسمان ڕوناک دەکاتەوە وپڕی دەکات لەبۆن ، و خیمارەکەی کەبەسەریەوەیەتی باشترە لەوەی لەدونیا و ئەوەش تیایدایەتی .

وە پیاو لەبەهەشتدا جیماع لەگەڵ حۆری و خێزانەکانی دەکات گەر خێزانەکانی لەگەڵی بچنە بەهەشتەوە ، وەقوەتی سەد پیاویان دەدرێتێ لەخواردن و خواردنەوە و ئارەزو و جیماع کردن ، ئەنەسی کوڕی مالك رضي الله عنه دەڵێ : گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو ، دەیفەرمووی : " يُعْطَى الْمُؤْمِنُ فِي الْجَنَّةِ قُوَّةَ كَذَا وَكَذَا مِنْ الْجِمَاعِ قِيلَ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَوَ يُطِيقُ ذَلِكَ قَالَ يُعْطَى قُوَّةَ مِائَةٍ " رواه الترمذي برقم 2459 وقال : صحيح غريب .

وزيد بن أرقم رضي الله عنه دەڵێ : پێغەمبەر ، فەرمووی : " إِنَّ الرَّجُلَ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ يُعْطَى قُوَّةَ مِائَةِ رَجُلٍ فِي الأَكْلِ وَالشُّرْبِ وَالشَّهْوَةِ وَالْجِمَاعِ . فَقَالَ رَجُلٌ مِنْ الْيَهُودِ : فَإِنَّ الَّذِي يَأْكُلُ وَيَشْرَبُ تَكُونُ لَهُ الْحَاجَةُ ؟! قَالَ فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : حَاجَةُ أَحَدِهِمْ عَرَقٌ يَفِيضُ مِنْ جِلْدِهِ فَإِذَا بَطْنُهُ قَدْ ضَمُرَ " رواه أحمد برقم 18509 ، والدارمي برقم 2704 .
واتە : پیاوێکی بەهەشتی توانای سەد پیاوی پێدەبەخشرێت لەخواردن و خواردنەوە و ئارەزو و جیماع کردندا .
پیاوێک لەجولەکەکان گوتی : ئەو کەسەی دەخوات و دەخواتەوە پێویستی بەسەر ئاو کردن و خۆ بەتاڵ کردنەوە دەبێت !
پێغەمبەری خوا ، پێی فەرموو :
پێویستیەکەیان بەعەرەق لەگیانیانەوە دەردەچێت بەشێوەیەک کاتێ دەزانی سکیان بەتاڵ بۆتەوە .

وە زانایانی تەفسیر دەربارەی ئەم ئایەتە : ( في شغل فاكهون ) دەفەرموون :
ــ عبد الله بن مسعود وابن عباس رضي الله عنهما وسعيد بن المسيب وعكرمة والحسن وقتادة والأعمش وسليمان التيمي والأوزاعي دەربارەی ئەم ئایەتە : ( إن أصحاب الجنة اليوم في شغل فاكهون ) دەفەرموون : ئیشان جووت بوونە لەگەڵ کچی عازەبدا ( ابن كثير 3/ 564 )

بەڵام بەنیسبەت منداڵەوە ، زانایان جیاوازن کە منداڵ لەجماع کردن دروست دەبێ یاخود نا ؟
هەندێکیان دەڵێن : منداڵ پەیدا دەبێت هەرکاتێک حەزت لێی بوو ، ودوو گیانی و منداڵ بوون یەک سەعات دەبات ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ئەبو سەعيد الخدري رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە و دەڵێ پێغەمبەری خوا فەرمووی : " إِنَّ الْمُؤْمِنَ إِذَا اشْتَهَى الْوَلَدَ فِي الْجَنَّةِ كَانَ حَمْلُهُ وَوَضْعُهُ وَسِنُّهُ فِي سَاعَةٍ كَمَا اشْتَهَى " رواه الترمذي برقم 2487 ، والدارمي برقم 2712 ، وأحمد برقم 11339 . وابن ماجه برقم 4329 . والله تعالى أعلم .
واتە : باوەڕدار گەر حەزی لەمنداڵ بوو لەبەهەشتدا ئەوا ، دوو گیانی و منداڵ بوون و گەورەبوون لەیەک سەعاتدا دەبێت بەو شێوەیەیی حەزی لێیەتی.
نسأل الله أن يدخلنا الجنة ويباعد بيننا وبين النار ، وأن يرزقنا الفردوس الأعلى ، إنه ولي ذلك والقادر عليه . والحمد لله رب العالمين.

سەردان: ٦,٧٠٨ بەش: بەهەشت