
ناوی كتێب: توێشووی موعتەكیف (ئەو كەسەی لە مزگەوت دەمێنێتەوە بۆ خواپەرستی) و پرسە فیقهییە نوێیەکانی
نوسینی : شێخ فهد بن یحی العماری
وەرگێڕانی: ستافی ماڵپەڕی وەڵامەكان
پێناسە:
ئیعتیکاف یەكێكە لە جەوهەری پەرستشەکان؛ لوتکەی گوێڕایەڵی و دڵسۆزییە بۆ پەروەردگار.
ئیعتیکاف واتە: "مانەوە لە ماڵی خودا (مزگەوت) بە مەبەستی پەرستش، و دابڕانێکی تەواو لە هەموو ئەو شتانەی مێشك و دەروونی مرۆڤ سەرقاڵ دەكەن."
ئەمە ئەو ساتە دەگمەنەیە کە تێیدا مرۆڤ لە ژاوەژاو و قەرەباڵغی خەڵک ڕادەکات، بۆ ئەوەی لە پەنای خودای میهرەباندا ئارامی بدۆزێتەوە. لە بری ئەوەی دڵت بە هەزاران خەمی جیاوازەوە پەرت بێت، لێرەدا تەنها یەک خەم و یەک ئامانجی دەبێت، ئەویش ڕەزامەندی خودایە.
لەم كتێبەدا لە (چل و هەشت) باسدا زۆر بە وردی فەزڵ و حوكم و پێناسە و سودەكانی ئیعتیكاف ڕوونكراوەتەوە.