جیاوازی نێوان چوار مەزهەبەکە چی یە ؟ ئایا مەزهەبێک هەیە لەمەزهەبێکی تر باشتر بێت : ماڵپەڕی وەڵامەکان
جیاوازی نێوان چوار مەزهەبەکە چی یە ؟ ئایا مەزهەبێک هەیە لەمەزهەبێکی تر باشتر بێت

چوار مەزهەبەکە هەموویان حەقیان دەوێت ، مەزهەبی : الشافعي والمالكي والحنبلي والحنفي ، هەموویان دوای حەق دەکەون وشوێنی قورئان و سوننە دەکەون ، بەڵام سەرزەنشتی هەندێ لەشوێن کەوتوانی ئەو مەزهەبانە دەکرێت لەبەر ئەوەی دەمار گیرن ، وەهەروەها مەزهەبی الظاهري کەمەزهەبی پێنجەم و ناسراوە ، وە چەند مەزهەبێکی تر هەن ، وەک : (الجريرية) ، و(الليثية)، و(الثورية) شوێنکەوتوانی (سفيان الثوري) و شوێنکەوتوانی( الليث بن سعد ) و شوێنکەوتوانی ( ابن جرير والراهوية) هەروەها شوێنکەوتوانی ( إسحاق بن راهويه) بەڵام کۆتاییان پێ هاتووە.

جا ئەوەی گرنگ بێت شوێن کەوتنی حەققە ، هەموو ئەو مەزهەبانەی ئاماژەمان پێ کرد و ئەوانەی کۆتاییان هاتووە هەموویان مەبەستیان شوێن کەوتنی حەق بووە ، هەندێ جار لەبابەتێک یاخود زیاتردا ناکۆک بوون و ئەو زانایە پێی بەناو بانگ بووە ، بەو شێوەیە هاوڕێ و شوێن کەوتوویان بۆ پەیدا بووە ، ئەو مەزهەبە بەو شتە مەشهور بووە کەئەو زانایە بەتەنها لەسەری بووە لەبابەتێک یاخود دوو بابەت یاخود سێ بابەتدا ، برا لەسەر بۆچوونی براکەی نەبووە ؛ لەبەر بەڵگەیەک کە یەکێکیان زانیویەتی و ئەوی تریان نەی زانیووە ، وئەمانە بابەتی فیقهین و زۆر جار پەیوەندیان بەعەقیدەوە نی یە .

بەڵام ئەی جێی سەر زەنشت بێت دەمار گیری باتڵە ، وقەناعەت نەکردنە بە حەق لەلایەن شوێن کەوتوانی مەزهەبەکانەوە ؛ ئائەمە جێی تێبینی و ڕەخنەیە ، گەر نا ئەو مەزهەبانە مەشهورن بەوەی هەموویان حەڕیس بوون لە شوێن کەوتنی قورئان و سوننەت ، و پابەند بوون لەشوێن کەوتنی ئەوەی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام هێناویەتی .

الشیخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -

 

سەردان: ٦,٨٧٣ بەش: زانست و بانگەواز