چۆن بتوانم ببم بە کلیلى خێر وچاکە بۆ خزم و دۆست وکەس وکارم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن بتوانم ببم بە کلیلى خێر وچاکە بۆ خزم و دۆست وکەس وکارم ؟

‏بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە (خوای لێ‌ ڕازبێت) فەرمووی پێغمبەری خوا فەرموویەتی: [‏ إِنَّ مِنْ النَّاسِ مَفَاتِيحَ لِلْخَيْرِ مَغَالِيقَ لِلشَّرِّ، وَإِنَّ مِنْ النَّاسِ مَفَاتِيحَ لِلشَّرِّ مَغَالِيقَ لِلْخَيْرِ، فَطُوبَى لِمَنْ جَعَلَ اللَّهُ مَفَاتِيحَ ‏الْخَيْرِ عَلَى يَدَيْهِ، وَوَيْلٌ لِمَنْ جَعَلَ اللَّهُ مَفَاتِيحَ الشَّرِّ عَلَى يَدَيْهِ ‏] .رواه ابن ماجه (237)، وحسنه الألباني رحمه الله في (صحيح سنن ابن ماجه) (194).‏
واته: ((خەڵكانێ‌ هەن ‏كلیلی كردنەوەی چاكەن و داخستنی خراپەن، وە هەروەها خەڵكانێ‌ هەن كلیلی كردنەوەی خراپەن، وە ‏داخەری كلیلی چاكەن، سەرفرازی بۆ ئەو كەسەی كە خوای گەورە ئەیكات هۆكاری كلیلی كردنەوەی ‏چاكە، وە وەیل بۆ ئەو كەسەی كە ئەبێتە هۆكاری كردنەوەی كلیلی شەڕ(خراپە)).
وە هەركەسێ‌ ئەویەوێ‌ ‏ببێتە كلیلی كردنەوەی خێرو داخستنی خراپە، ئەوە لە سەرفرازانە، وە لە سەریەتی ئەمانە بكات:‏
‏1-‏ ئەبێ‌ دڵسۆزی بنوێنێ‌ بۆ خوای گەورە لە گوفتارو كردارەكانیدا، لەبەر ئەوەی بنچینەی هەموو ‏خێرێكەو، سەرچاوەی هەموو چاكەیەكە.
‏2-‏ نزاو پێداگیری كردن بۆ ئەوەی خوای گەورە یارمەتیت بدات لە سەر ئەم كارە، لەبەر ئەوەی ‏نزاكردن (دوعا) كلیلی هەموو چاكەیەكە، وە خوای گەورە نزای بەندی خۆی ناگەڕێنێتەوە، وە ‏باوەڕدار نائومێد ناكات ئەگەر پەنای بۆ ببات.
‏3-‏ سوربوون لەسەر فێربوونی زانست و بە دەستهێنانی، لەبەرئەوەی زانست، خوازیاری چاكەكردن و ‏پایە بەرزی و دەست فراوانی‎ ‎یە، وەڕێگرە لە خراپەو ڕیسوایی.
‏4-‏ ئەنجام دانی پەرستنەكان بەتایبەتی فەرزەكان، وە بە تایبەتی تر نوێژ لەبەر ئەوەی دوورت ‏ئەخاتەوە لە خراپە.
‏5-‏ خۆجوان كردن بە ڕەوشتی جوان و بەرز، وە دووركەوتنەوە لە ڕەوشتی خراپ و نزم.
‏6-‏ هاوەڵی كردنی چاكەكاران و دانیشتن لەگەڵ پیاوچاكان، لەبەر ئەوەی دانیشتن لەگەڵ پیاوچاكان ‏فریشتەكان دەوریان دەگرن و ڕەحمەتی خوای مەزن بەسەریان دەڕژێ‌، وە ئاگاداربوون لە خراپە ‏كاری و دانیشتن لەگەلەڵ پیاو خراپان لەبەر ئەوەی ئەو شوێنانە جێگەی شەیتانن.
‏7-‏ ئامۆژگاری كردنی ئەو كەسانەی كە هاوەڵتن یان تێكەڵاویان دەبیت، بۆ ئەنجام دانی خێرو ‏دورخستنەوەیان لەشەڕ.‏
‏8-‏ بیركردنەوە لە ڕۆژی دوایی و ڕاوەستان لەبەردەم پەروەردگاری خاوەن جیهانیان، پاداشتی چاكە ‏بەچاكە ئەداتەوەو خراپەش بە خراپە [فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْراً يَرَه (*) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرّاً يَرَه ‏] ‏ [الزلزلة:7-8]
‏9-‏ كۆڵكەی ئەمانە هەموو ئارەزووی بەندە بۆ خێروچاكە، سود گەیاندن بە بەندەكانی تر، هەر ‏كاتێك ئارەزوو بوونی هەبوو، وەنیەت جێگیربوو، وە بە دڵنیایەوە بڕیاری دا، وە پشتی بە خوا ‏بەست، وە هەرشتێك لە دەرگای خۆیەوە ڕۆیشتە ژوورەوە بۆی ئەوە بە پشتیوانی خوای گەورە ‏ئەبیتە هۆی كردنەوەی كلیلی خێرو داخستنی كلیلی خراپە.‏
وە خوای مەزن پشتیوانی بەندەی خۆی ئەكات و سەری ئەخات و دەرگای خۆی بەسەردا ئەكاتەوە ‏ئەگەر ویستی لە سەر بێ‌.

الشيخ : عبدالرزاق بن عبد المحسن العباد البدر حفظه الله‏

سەردان: ٣,٩٦٩ بەش: زانست و بانگەواز