ماڵپەڕەکەتان زۆرترین فەتواى شێخ (محمد بن صالح العثیمین)ى تێدایە دەکرێ بزانین ئەم زانا بەڕێزە کێ یە ؟
کورتەیەک لەژیاننامامەی زانایای پایە بەرز شێخ محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -
نەسەب و لەدایک بوونی :
زانایەکی شەرع زانی کەم وێنەیە وناوی : محمد ابن صالح بن محمد بن سليمان بن عبد الرحمن آل عثيمين من الوهبة من بني تميم.
لەشەوی 27ڕەمەزانی ساڵی 1347هـ لە (عنيزة) کەیەکێکه لەشارەکانی ( القصيم) لەوڵاتی عەرەبستانی سعودێ لەدایک بووە .
ژیانی زانستی :
هەر لەمنداڵیەوە باوکی ناردی بۆ لای باپیری (باوکی دایکی) شێح عبد الرحمن بن سليمان الدامغ – رحمه الله - بۆ ئەوەی فێری قورئان ببێت ، پاشان فێری نوسین بوو ، وهەندێک لەبیرکاری وحیسابات ، و بابەتی ئەدەبی لەقوتابخانەی مامۆستا عبدالعزيز بن صالح الدامغ ، خوێند ، ئەمە پێش ئەوەی بچێتە قوتابخانەی شێخ علي بن عبد الله الشحيتان – رحمه الله – بەشێوەیەک قورئانی لە لای لەبەر کرد لەکاتێکدا هێشتا تەمەنی چوار دەساڵی تێنەپەڕاندبوو .
وە بەڕێنوێنی باوکی ڕووی کردە زانستی شەرعی ، لەو کاتەدا شێخی پایەبەرز عبد الرحمن بن ناصر السعدي – رحمه الله – لە( الجامع الكبير )ی (عنيزة) وانەی شەرعی وعەرەبی دەگوتەوە ، و دوو لەتەبە گەورەکانی دەنابوو بۆ وانە گوتنەوە بەتەلەبە بچوکەکان ، جا شێخ ابن عثیمین چووە لای شێخ محمد بن عبد العزيز المطوع ـ رحمه الله ـ وانەی تەوحید و فیقهو نەحوی لە لا خوێند .
پاشان لەوانەکانی مامۆستاکەی شێخ العلامة عبد الرحمن بن ناصر السعدي رحمه الله دادەنیشت ، وهەریەک لە بابەتی ( التفسير, والحديث, والسيرة النبوية, والتوحيد, والفقه, والأصول, والفرائض, والنحو,) لە لای خوێند ، جگە لە لەبەر کردنی چەند مەتنێکی کورت لەو زانستانە .
شایەنی باسە شێخ عبد الرحمن بن ناصر السعدي – رحمه الله – بەمامۆستای یەکەمی دادەنرێت ، چونکە زانستی لێ وەرگرت جگە لەشێوازی وانە وتنەوە وکاریگەر بوون پێی لەهەموو بوارەکانی تری زانستی وشوێن کەوتنی بەڵگە ...هتد .
وە کاتێ کە شێخ عبد الرحمن بن علي بن عودان – رحمه الله – قازی بوو لە ( عنيزة ) زانستی فەرائیزی (میرات)لەلا خوێند ، هەروەک زانستی نەحو وبەلاغەی لەلای شێخ عبد الرزاق عفيفي – رحمه الله – خوێند کاتێ کەلەمەدینه بوو .
وەکاتێ کە ( المعهد العلمي ) لەڕیاز کرایەوە هەندێ لەهاوەڵاکانی (2)پێیان گوت بچێ لەوێ بخوێنێت , بۆیە ئیزنی لەمامۆستاکەی شێخ عبد الرحمن بن ناصر السعدي – رحمه الله –وەرگرت وئەویش ئیزنی دا ، لەساڵی 1372 – 1373هـ وە چووە ئەو پەیمانگایە .
جا لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا کەلەو پەیمانگایەدا دەیخوێن بەهەندێ لەزانایان ئاشنا بوو کەوانەیان لەوێ دەگوتەوە ، لەوانە : زانای موفەسیر عەللامە محمد الأمين الشنقيطي, وشێحی فەقیهـ عبدالعزيز بن ناصر بن رشيد, وەشێخی موحەدیس عبد الرحمن الإفريقي – رحمهم الله تعالى -.
وە هەر لەوسەرو بەندەدا بوو پەیوەندی کرد بە زانای پایە بەرز شێخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز – رحمه الله -,وە لەمزگەوت صحيح البخاري وهەندێ لەکتێبەکانی شيخ الإسلام ابن تيمية لەلا خوێند , وە هەروەها لە زانستی فەرموودە ولێکۆڵینەوە لەمەزهەب وفیقهی موقارن سودی لێ بینی ، جا شێخ عبد العزيز بن باز – رحمه الله – بەمامۆستای دووەمی دادەنێرێت لەڕووی سوود لێ بینین وکاریگەر بوون پێی .
پاشان لە 1374هـ گەڕایەوە بۆ (عونەیزە) و بەردەوام بوو وانەی دەخوێندن لەلای مامۆستاکەی شێخ عبد الرحمن بن ناصر السعدي, وخوێندنەکەی درێژە پێدا لە (كلية الشريعة) کە ئێستا بەشێکە( جامعة الإمام محمد بن سعود الإسلاميّة)تا وەکو شەهادەی بەرزی بەدەست هێنا .
وانە گوتنەوەی :
مامۆستاکەی توانایەکی باشی تێدا بەدی کرد بۆیە تەشجیعی کرد بەوانە وتنەوە لەکاتێکدا هێشتا قوتابی بوو لەلای ، لە ساڵی 1370هـ لە ( الجامع الكبير) لە(عنيزة) دەستی کرد بەوانە وتنەوە.
وە کاتێ کە تەخەڕوجی کرد لە ( المعهد العلمي) لە ڕیاز کرا بە مامۆستا لە ( المعهد العلمي ) لە(عنيزة) لەساڵی 1374هـ.
وە لەساڵی 1376هـ مامۆستاکەی کە شێخ عبد الرحمن بن ناصر السعدي – رحمه الله تعالى – وەفاتی کرد ، لەو کاتەوە پێش نوێژی ( الجامع الكبير) لە(عنيزة)ی گرتە ئەستۆ ، وەهەروەها نوێژی جەژنەکانیشی بۆ خەڵک دەکرد ، وە وانەی لە مەکتەبی ( عنيزة الوطنية) کە بەشێک بوو ( الجامع الكبير) لە(عنيزة) دەگوتەوە ، ئەم مەکتەبە مامۆستاکەی لە 1359هـ دایمەزراندبوو .
تا کاتێ قوتابی زۆر بوون ، وە وای لێ هات لەمەکتەبەدا جێگایان نەدەبووەوە ، شێخ لە(الجامع الكبير) لە(عنيزة) دەستی کرد بەوانە گوتنەوە ، قوتابی لێی کۆبوونەوە لەچەندان شوێنی جیاوازی ئەو وڵاتەوە وغەیری ئەو وڵاتەش تاوەکو لەهەندێ لەدەرسەکاندا ژمارەیان دەگەشته سەدان کەس ، ئەم کەسانە بەبەردەوامی لەلای دەیان خوێند ، لەسەر ئەم حاڵەتەدا (ئیمام وخەتیب ومامۆستا و وانەی دەگوتەوە) بەردەوام بوو تاوەکو وەفاتی کرد – رحمه الله تعالى -.
شێخ بەردەوام بوو لەوانە وتنەوە لە (المعهد العلمي) لەساڵی 1374هـ بۆ 1398هـ کاتێ کە چوو بۆ وانە وتنەوە لە (كلية الشريعة وأصول الدين) لە (القصيم) کە سەر (جامعة الإمام محمد بن سعود الإسلامية) وبەردەوام بوو لەوانە وتنەوە تیایدا تاوەکو وەفاتی کرد - رحمه الله تعالى -.
وە ( المسجد الحرام) و(المسجد النبوي) لەکاتی حەج وڕەمەزان و کاتی پشوی هاوینان لەساڵی 1402هـ , وانەی دەگوتەوە تاوەکو وەفاتی کرد - رحمه الله تعالى -.
جێی ئاماژە پێدانە شێخ شێواز وئوسولبێکی تایبەت وناوازەی هەبوو لەگەیاندنی دەرس و وانە وتنەوەدا ، بەشێوەیەک موناقەشەی لەگەڵ تەلەبەکانی دەکرد و وەڵامی پرسیارەکانی دەدانەوە ، وبەهیمەت ونەشاتەوە دەرس وموحازەڕەی پێش کەش دەکرد .
شوێنەوارە زانستیەکانی :
جوهدە زانستەکەی لەماوەی زیاتر لەپەنجا ساڵ بەردەوام بوو بەشێوەیەک خەریکی بڵاو کردنەوەی زانست و وتار موحازەڕە وکۆڕ وبانگەواز کردن بوو بۆ لای خودا .
وەگرنگیەکی زۆری دەدا بەنوسین وتەدقیق کردنی فەتوا کەتایبەت مەندیەکی ناوازەی هەبوو لەڕووی زانستیەوە ، بەشێوەیەک دەیان کتاب وموحازەڕات وتاری لەبەر دەستدایە ، هەروەک هەزارەها سەوتیات وشیریتی دەنگی هەن کە لەبوارە جیا جیاکانی زانستی شەرعیدا بڵاو کردوونەتەوە وەک تەفسیری قورئان ونەحو و شەرحی نەزمە عیلمیەکان وسیرە وتەفسیر ...هتد .
وە بۆ زیاتر گرنگی دان بەجێ دەست وشوێنەوازە زانستیه ناوەزەکانی و بۆ بڵاو کردنەوەی کتاب ونامیلکە و وانە دەنگیەکانی وفەتواکانی دازمەزراوەی ( مؤسسة الشيخ محمد بن صالح العثيمين الخيرية ) هەستاون بەگرنگی دان وبڵاو کردنەوەی هەموو شوێنەوارە زانستیەکانی .
وە لەسەر ڕاسپاردەی خۆی – رحمه الله تعالى – ماڵپەڕێکى تایبەتی جیهانی بۆ کراوەتەوە(3)، بۆ گەیاندن وپێشکەش کردنی کتێب و وانە دەنگیەکانی بەهەموو جیهانی ئیسلامی دا.
کار وهەوڵدانەکانی تری :
سەڕای ئەو کار وجوهدە بەرهەمدارانەی کە نوسین وئیمامەت و وتار دان وفەتوا دان وبانگەوازی کردنه بۆ لای خودا ، چەند کارێکی تری دەکرد ، لەوانە :
• ئەندام بوو لە ( هيئة كبار العلماء في المملكة العربية السعودية) لەساڵی 1407هـ تا وەکو وەفەتی .
• ئەندام بوو لە ( المجلس العلمي) لە (جامعة الإمام محمد بن سعود الإسلامية) لەساڵی خوێندنی 1398 – 1400هـ.
• ئەندام بوو لە ( مجلس كلية الشريعة وأصول الدين) فەرعی ( جامعة الإمام محمد بن سعود الإسلامية) لە ( القصيم) وسەرۆک بەشی عەقیدە بوو تیایدا .
• وەلەکۆتای ماوەی وانە وتنەوەی لە ( المعهد العلمي) بەشداری کرد لە ئەندام بوون لەچەند لیژنەیەکی دانانی مەنهەج ، وەچەند کتێبێکی دانا کە وەک مەنهەج دەخوێندرا .
• ئەندام بوو لە ( لجنة التوعية ) لەکاتی حەج دا لەساڵی 1392هـ تا کاتی وەفاتی – رحمه الله تعالى – بەشێوەیەک وانەی لەمەکە دەگوتەوە وەلەبوارە جیا جیاکاندا فەتوای دەدا .
• سەرۆکایەتی ( جمعية تحفيظ القرآن الكريم الخيرية) لە( عنيزة ) دەکرد لەکاتی دامەزراندنیەوە لەساڵی 1405هـ تاوەکو وەفاتی .
• لە ناوەوەی عەرەبستانی سعودێ کۆڕی دەبەست بۆ خەڵکانی جیاواز ، هەروەک بەتەلەفۆن موحازەڕەی بۆ دامەزراوە ئیسلامیەکانی وڵاتانی تر دەدا .
• یەکێک بوو لەو زانا گەورانەی وڵاتی عەرەبستانی سعودێ کە وڵامی پرسیارە جیا جیاکانی دەدایەوە ئەوەش لەڕێگای دەزگا ڕاگەیاندنەکانی عەرەبستانی سعودیەوە بەتایبەت بەرنامەی «نور على الدرب».
• خۆی تەرخان کردبوو بۆ وەڵام دانەوەی پرسیار جا ڕاستەوخۆ بوایە یاخود بەنوسین وە یاخود لەڕێگای تەلەفۆنەوە .
• وانەکانی دابەش کردبوو هەندێکی : حەفتانەو هەندێکی مانگانەو هەندێکیشی ساڵانە بوو .
• وەلەچەند نەدوە وموئتەمەرێکدا بەشداری کردووە کە لە عەرەبستانی سعودیەدا دەبەسترا .
• وە زۆر گرنگی دەدا بەلایەنی پەروەردەیی و ئامۆژگاری ، زۆر گرنگی بەقوتابیان دەدا و ڕێگای مەنهەجی ڕاستی پێ پیشان دەدان لەفێر بوونی زانستدا وئارام گرتن لەسەریان وگرنگی دان بەکار وباریان .
• شێخ – رحمه الله – چەندان کاری جیاوازی و خێری ئەنجام دەدا و ئامۆژگاری پێشکەش بەچینە جۆرا وجۆرەکان دەکرد .
ڕێز وپلەی زانستی :
شێخ – رحمه الله تعالى – بەیەکێک لەزانا ڕاسیخ وپلە بڵندەکان لەزانستدا ئەژمار دەکرێت ، ئەوانەی کەخودا توانایەکی تایبەتی پێ بەخشیون لەناسی بەڵگە وشوێن کەوتنی ودەرهێنان ئەحکام لە کتاب و سوننە و قوڵ بوونەوە لەمانا وردەکانی بەلاغە و زمانەوانیدا .
وە لەبەر ئەوەی کاری بەزانستەکەی دەکرد و تایبەت مەندیەکی جوانی هەبوو لەڕووی ئەخلاق وڕەوشتەوە هەموان خۆشیان دەویست وڕێزیان لێ دەگرد ، وەلەناو خەڵکدا خۆشویستراو ومەقبول بوو ، وەخەڵک بەگشتی دڵخۆشن بە زانستەکەی وە بە ئێستاشەوە خەڵکى دڵ ئارامن بە هەڵبژێردراوە فیقهیەکانی وسودێکی زۆر لەوانە و وتارەکانی دەبینن .
وە لەساڵی 1414هـ جائیزەی مەلیک فەیسەڵی عالەمی بۆ خزمەت کردنی ئیسلامی پێ بەخشرا ، جا لیژنەکە ئەم تایبەت مەندیان لەم زانا بەڕێزەدا خسته ڕوو :
یەکەم : ڕازاوەی بەڕەوشتی زانایان کەگرنگترینیان وەرع ودونیا نەویستی ،و دڵ فراوانی ، وتەی حەق ، و کار کردن لەمەساڵحی موسوڵمانان ، وئامۆژگاری کردنی تاک وکۆمەڵگا بوو .
دووەم : سوود وەرگرتنی خەڵکێکی زۆر لەزانستەکەی ؛ لەڕووی وانە وتنەوە وفەتوا ونوسیندا .
سێیەم : پێشکەش کردنی موحازەڕاتی گشتی لەشوێنە جودا جوداکاندا .
چوارەم : بەشداریە سوود بەخشەکانی لەزۆرترین نەدوە وموئتەمەرە ئیسلامیەکاندا .
پێنجەم : تایبەت مەندی شێوازی گەیاندن لەبانگەوازی کردن وحیکمەت وئامۆژگاری جوان ، و نموونەیەکی جوان و زیندو لەجێبەجێ کردنی مەنهەجی سەلەفی سالەح لەڕووی فیکری وگەیاندنەوە .
نەوەکانی :
پێنچ منداڵی کوڕی هەیە لەگەڵ سێ کچ دا ، کوڕەکانی بریتین لە: عبد الله, وعبد الرحمن, وإبراهيم, وعبد العزيز, وعبد الرحيم.
وەفاتی :
لەشاری جیدە و لەڕۆژی چوار شەمە پێش مەغریب ولەمانگی شەوالی ساڵی 1421هـ, کۆچی داویی کرد ، لەمەکەی پیرۆز ولەدوای نوێژی عەسر و لەڕۆژی پێنج شەمەدا نوێژی لەسەر کرا ، هەزارەها کەس بەشدار بوون لەناشتنەکەیدا وهەر لەمەکە نێژرا .
وە بۆ ڕۆژی دواتر و دوای نوێژی هەینی لەشوێنە جودا جوداکانی وڵاتی سعودیە نوێژی غائیبی لەسەر کرا .
ڕەحمەتی خوای لێ بێت ، خوای پەروەردگار لێی خۆش بێت وبەبەهەشتی پان وبەرینی شاد بکات .