گرنگترین هـۆكارەكانی لادان لە حەق:
١- خراپ تێگەیشتن
٢- زانست و زانیاری خراپ
٣- نیەت و نیازی خراپ
جا ئەوەی نیەت ومەبەستی خراپ بێت ئەوا لەحەق لادەدات, وە ئەوەشی خراپ تێ بگات ئەوا دیسان لەحەق لادەدات, ئیتر ئەو كەسە ئەگەر خراپ لە بەڵگە شەرعیەكان تێبگات وەكو خەوارجەكان كاتێك كە ئەو ئایەتانەی كەبۆ بێباوەڕان دابەزیبون ئەوان دەیانبڕی بەسەر باوەڕداراندا, یان خراپ تێبگات لە تێگەیشتنی بۆ ڕێسا شەرعیەكان وەكو تەكفیریەكان كە خراپ تێگەیشتوون لەو قاعیدەیەی كە دەڵێت:
ئەوەی كافر بە كافر نەزانێت ئەوا خۆی كافرە, یاخود خراپ تێبگات لە قسە و فەتوای ئەهلی عیلم كە دیسان وادەكات لەحەق لابدات.
یان زانست و زانیاری خراپی هەبێت، ئیتر یان ئەوەیە كە نەزان و نەفامەو قسە لە بابەتە شەرعیەكان دەكات بە نەزانینەوە, یان زانایە بە زانستێكی بێ سوود كە دیسان حوكمی نەزان ونەفامی هەیە و وا گومان دەبات كە زانایە، وەكو هەندێك لە دەركەوتووەكانی ئەم سەردەمە كە كتێب دەنووسن و شریت وكاسێت بڵاودەكەنەوە، بەڵام كە سەیری قسەو وتەكانیان دەكەیت دەبینی هەموو جەهل و نەزانینە و كەچی وا گومانیش دەبەن كە خۆیان زانا و هەڵكەوتوون، ئەمەش لای ئەهلی علم پێی دەوترێت جەهلی مورەكەب واتە دووجار نازانێت، كەوا دەكات لاڕێ بێت لەحەق.
كەوابوو پێویستە لەسەر فێرخواز كە ئەم سێ چەمكە بەچاكی توندو تۆڵ بكات لای خۆیەوە:
1. چاودێری نیەت و مەبەستی بكات كەچاك بێت و بەوەش مەبەستی حەق دەبێت.
2. وە سەیری تێگەیشتنیشی بكات چاكی بكات ئەوەش بەم شێوەیە دەبێت: ئەگەر تێگەیشتنەكەی وەكو تێگەیشتنی سەلەف بێت، ئائەوە تێگەیشتنی چاكە بۆ ئەو دینەی كە موحەممەد ﷺ هێناویەتی.
3. وە با تەماشای زانستەكەیشی بكات بزانێت ئایا زانستی سوودبەخش وبەكەڵكە یان خراپ و زیانبەخش، وە سووربێت لەسەر بەسوودێتی زانستەكەی.
( مقتبس من شرح الأصول_الثلاثة للشيخ أ.د. سليمان الرحيلي )