چۆنێتی خۆڕزگاركردن لە ماڵ و سامانێك كە سوو و ڕیبای تێكەڵبوو بێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتی خۆڕزگاركردن لە ماڵ و سامانێك كە سوو و ڕیبای تێكەڵبوو بێت؟
پرسیار:

ئەو كەسەی هەندێك پشكی هەبوو لە كۆمپانیایەك ، پاشان بۆی دەركەوت كە بڕێك سووی تێدایە ، و ویستی خۆی ڕزگار بكات لەو بڕە ، ئایا لە چیدا بیبەخشێت ؟

هەموو ماڵ و سامانێك كە بگاتە دەستی مرۆڤ بە ڕێگەیەكی ناشەرعی ، و پاشان تۆبەی لێبكات ، ئەوا لەو ڕێگایانەوە دەیبەخشێت كە نزیكی دەكەنەوە لە خوای پەرورەدگار ، لە دروستكردنی مزگەوت و بەخشینی بەسەر هەژاران و جگە لەوانەش ، گرنگ ئەوەیە لە ماڵ و سامانەكەی دەریبكات و خۆی لێ ڕزگار بكات بەهەر ڕێگەیەك بێت لە ڕێگەكانی چاكەكاری ، ئەگەر لە بنیاتنانی مزگەوتەكان بێت ، یان لە بەخشینی بەهەژار و كەم دەرامەتەكان .
لقاء الباب المفتوح (6) محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

سەردان: ٢,٢١٤ بەش: ڕیبا و جۆرەکانى