ئایا حوكمی بانگ دان و قامەت چیە بۆ ئەو كەسەی كە بە تەنها نوێـژ دەكات؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی بانگ دان و قامەت چیە بۆ ئەو كەسەی كە بە تەنها نوێـژ دەكات؟

 بانگ و قامەت بۆ ئەو كەسەی كەبەتەنها نوێژ دەكات سوننەتە و واجب نیە، چونكە كەسی لانیە تا بانگی بكات بۆ نوێژ، بەڵام ئەگەر سەیری ئەوە بكەین كە بانگ زیكری خوای گەورەیە و بەگەورە ڕاگرتنێتی و بانگی ناخ ودەروونی خۆی دەكات بۆ نوێژ و چاكە و سەرفرازی وبەهەمان شێوە قامەتیش ئەوا سوننەتە، وە بەڵگەش لەسەر سوننەتێتی بانگ ئەمەیە كە عوقبەی كوڕی عامر ڕەزای خوای لێ بێت دەڵێت: بیستم پێغەمبەری خوا فەرمووی: "يعجبُ ربُّك مِن راعي غنمٍ على رأسِ شظيَّةٍ للجبلِ يؤذِّنُ بالصَّلاةِ ويصلِّي فيقولُ اللَّهُ عزَّ وجلَّ انظروا إلى عبدي هذا يؤذِّنُ ويقيمُ الصَّلاةَ يخافُ منِّي قد غفرتُ لعبدي وأدخلتُهُ الجنَّةَ".
مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الثاني عشر - باب الأذان والإقامة.

سەردان: ٤,٥٢٧ بەش: بانگ و قامەت