حوكمی بوختیانكردن ـ واتە : ( القذف ) ـ بۆ كەسێك بەوەی كە داوێن پیسی یان نێربازی لەگەڵدا كراوە چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی بوختیانكردن ـ واتە : ( القذف ) ـ بۆ كەسێك بەوەی كە داوێن پیسی یان نێربازی لەگەڵدا كراوە چیە ؟

بوخیتانكردن برییتیە لە بوختكردن بۆ كەسێك بەوەی كە داوێن پیسی یان نێربازی لەگەڵدا كراوە ، و حومكەكەشی حەرامە و تاوانێكی گەرەیە لە تاوانە گەورەكان ، بۆیە بوختكردن بۆ مرۆڤ كە داوێن پیسی كردبێت یان تاوانی نێربازی لەگەڵدا كرابێت تاوانێكی گەرەیە لە تاوانە گەورەكان ، چونكە خوای بەروەردگار فەرموویەتی : ‏{‏إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلاتِ الْمُؤْمِنَاتِ لُعِنُوا فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ‏.‏ يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ‏.‏ يَوْمَئِذٍ يُوَفِّيهِمُ اللَّهُ دِينَهُمُ الْحَقَّ وَيَعْلَمُونَ أَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ الْمُبِينُ‏}‏ ‏[‏سورة النور‏:‏ الآيات 23، 25‏‏‏] . ئەمە سزایەتی لە دواڕۆژدا ...
بەڵام سەبارەت بە دونیا ئەوا سزایی جەند شتێكە :
یەكەم : حەدی شەرعی لەسەر جێبەجێ‌ دەكرێت بەوەی هەشتا جەڵدەی لێدەدرێت ئەگەر چوار شایەت لەسەر نەهێنێت شایەتی لەسەر ووتەكەی بدەن . ئەوەش بەپێی ئەوەی كە خوا فەرموویەتی : ‏{‏وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً‏}‏ ‏[‏سورة النور‏:‏ آية 4‏‏‏] .
دووەم : نەمانی متمانە و عەدالەتی و جاریكی تر شایەتی وەرناگیرێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {‏وَلا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا‏}‏ ‏[‏سورة النور‏:‏ آية 4‏‏‏]
سێیەم : باسكردن و وەسفكردنی بەفاسق ، لەبەر ووتەی خوای بەروەردگار : {‏وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ‏.‏ إِلا الَّذِينَ تَابُوا مِن بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ‏}‏ ‏[‏سورة النور‏:‏ الآيتين 4، 5‏‏‏]‏‏. ..
بەهەرحاڵ بێگومان بوختیانكردن بۆ كەسێك بەوەی كە داوێنپیسی كردووە یان نێربازی لەگەڵدا كراوە تاوانێكی گەورەیە لە تاوانە گەورەكان ، و پێویستە لەسەر موسڵمان زمانی خۆی پاك ڕابگرێت لێی ، و ڕێز عیرز و ناموسی موسڵمانان بگرێت و باسیان بەخرابە نەكات .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء .

سەردان: ٣,١٨٢ بەش: تاوانه‌كان