خیانەت چیە؟ وە چەند جۆرى هەیە؟
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان الى يوم الدين .
خیانه‌ت: بریتییهلهناپاكى كردن لهوئهركهی له‌سه‌ر شانیه‌تی بۆنمونهناپاكی كردن له پاراستنى ئه‌مانه‌تدا ، پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ﷺ ـ سه‌باره‌ت بهسیفهتى دووڕووه‌كان فه‌رموویه‌تى : نیشانه‌ى كه‌سی دووڕوو سێ شته ، یه‌كه‌م : له‌كاتى قسه‌كردنیدا درۆ ده‌كات ، دووه‌م : كاتێك بهڵێنیدا به‌ڵێنه‌كه‌ى ناباته‌سه‌ر ، سێ یه‌م : له‌كاتى سپاردنى ئه‌مانه‌تدا ناپاكى ده‌كات و نایپارێزێت .
خیانه‌ت و ناپاكی چه‌ند جۆرێكی هه‌یه
1) ناپاكى له‌بیروباوه‌ڕ و په‌رستشدا:
بۆ باوه‌ڕدار درووست نییهناپاكى بكات له‌بیروباوه‌ڕیدا نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ریك بۆ خوا دابنێت شتێكى تر له‌گه‌ڵ خوا بپه‌رستێت ، وهدرووست نییهناپاكى لهپهرستشهكاندا بكات وه‌كو ده‌ست و نوێژگرتن و نوێژكرن و زه‌كات دان و باقى په‌رستشه‌كانی تر.
2) ناپاكى له‌شه‌ره‌ف ناموسدا:
بۆ باوه‌ڕدار درووست نییهناپاكى له‌گه‌لأ ناموس و ئافره‌تى خه‌ڵك بكات ، خواى گه‌وره‌فه‌رموویه‌تى : [وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلاً] الإسرا‌ء-32 . واته : وه ئێوه نزیكی زینا مه‌كه‌ونه‌وه وه پێشه‌كیه‌كانی زینا هه‌مووی حه‌رامه [إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا (32)] به‌دڵنیایى ئه‌مه تاوانێكى بێزێنراوه وه خراپترین ڕێگایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دۆزه‌ختان ئه‌بات.
3) ناپاكى كردن له‌سه‌یركردنى حه‌ڕامدا:
خواى گه‌وره‌فه‌رموویه‌تى : [يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ] غافر-19 .
واته: خوا زانیارى هه‌یه‌و ئاگاى له‌و چاوانه‌یه كه‌خیانه‌ت ده‌كات و سه‌یرى ناموسى خه‌ڵك ده‌كات وهئاگاى له‌گشت ئه‌و شتانه‌شه كه له‌ناو سینهكاندا شاراوه‌یه.
4) ناپاكى كردن له‌كه‌سایه‌تى و ئه‌مانه‌تدا :
دروست نییهباوهڕدار به‌ده‌ست و زمانى ئه‌زیه‌تى به‌رامبه‌رى بدات و ناره‌حه‌تى بكات ، یان ماڵ و سامانى داگیر بكات یان نه‌یپارێزێت و بیفه‌وتێنێت .
5) خیانه‌ت و ناپاكى كردن لهبرایهتیدا:
موسڵمان براى موسڵمانه پێویستهمافهكانى نێوانیان جێ به‌جێ بكه‌ن و یارمه‌تى یه‌كتر بده‌ن و ره‌حم و به‌زه‌ییان بۆ یه‌ك هه‌بێت و مافه‌كانى یه‌كتر پێشێل نه‌كه‌ن و سته‌م له‌یه‌كتر نه‌كه‌ن.
6) ناپاكى كردن له‌كڕین و فرۆشتندا:
پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ﷺ ـ جارێكیان به‌لاى گه‌نم فرۆشێكدا تێپه‌ڕى و ده‌ستى خسته‌ناو گهنمهكهو په‌نجه‌كانى گه‌یشت بهتهڕێتى ، به‌خاوه‌نى گه‌نمه‌كه‌ى فه‌رموو ئه‌م تهڕێتییه چییه؟ پیاوهكهوتى ئاوى بارانى به‌ر كه‌وتووه پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ﷺ ـ پێى فه‌رموو : كه‌وایه بۆ گهنمهتهڕهت نهخستۆتهسهرهوهبۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بیبینێت ، هه‌ر كه‌سێ ناپاكیمان له‌گه‌ڵدا بكات لهئێمهنییه .
7) ناپاكی كردن به‌رامبه‌ر بهوڵات:
بۆ هیچ كه‌سێك درووست نییه خیانه‌ت له وڵاته‌كه‌ى بكات و یارمه‌تى دوژمنانى وڵاته‌كه‌ى بدات .
8) ناپاكى كردن لهبهڵێندا:
هه‌ركه‌سێك په‌یمان و به‌ڵێنى به‌كه‌سێكدا واجبهبهجێى بگه‌یه‌نێت و هه‌ڵى نهوهشێنێتهوه ، چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ڵێن لهنیشانهى دووڕووه‌كانه.
9) ناپاكى كردن لههاوسهرێتیدا:
درووست نییه‌بۆ پیاو یان بۆ ئافره‌ت ناپاكى به‌رامبه‌ر یه‌كتر بكه‌ن و شه‌ره‌ف و ناموسى یه‌كتر نه‌پارێزن ، ده‌بێت زۆر وریا بن و خۆیان لهسهریركردنى حه‌ڕام و په‌یوه‌ندى ناشه‌رعى و به‌د ره‌وشتى بپارێزن چونكه‌زۆر گوناهبار ده‌بن و زه‌ره‌رمه‌ندى دونیا‌و قیامه‌ت ده‌بن .
10) ناپاكى كردن له‌په‌روه‌رده‌كردنى منداڵدا:
دایكان و باوكان به‌رپرسن له‌په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانیاندا بۆیه‌ده‌بێت زۆر به‌ڕێك و پێكى منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده‌بكه‌ن و له‌گشت خراپه‌یه‌ك بیانپارێزن و ئامۆژگاری خێریان به‌كه‌ن .
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبة وسلم
نوسینى: م. هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی