ئاو لەدەم و لوت وەردان لە کاتى غوسلدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئاو لەدەم و لوت وەردان لە کاتى غوسلدا
پرسیار:

ئایا فەرزە کە لە کاتى غوسلی لەشگرانیدا ئاو لە دەم و لوت وەربدرێ؟ 

یەکێک لەفەرزەکانی خۆ شوشتن بریتیه له : ئاو لەدەم ولوت وەردان ، ئەمە مەزهەبی حەنەفیەکان (1)، وحەنبەلیەکانە (2) ، و ابن تیمیە و شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز و شێخ محمد بن صالح العثیمین ڕەحمەتى خوایان لێ بێ هەمان بۆچونیان هەیە .

زاناى پایەبەرز ابن تیمیە ڕەحمەتى خواى لێ بێ فەرمویەتى :

 (المضمضة والاستنشاق واجبانِ في الطَّهارتين الصُّغرى والكبرى في ظاهِرِ المذهَبِ)
واتە : ئاو لەدەم ولوت وەردان واجبی دەس نوێژ گرتن و خۆشوشتنە لە مەزهەبدا .

پاشان بۆ چوونەکانی تری نەقڵ کردەوە ودواتر دەڵێت : (والصَّحيحُ الأوَّلُ- يعني الوجوبَ). ((شرح عمدة الفقه لابن تيميَّة- من كتاب الطهارة والحج)) (1/177، 178).
واتە : بۆ چوونی ڕاست و صەحیح ئەوەیە كه واجبە .

وە شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز ڕەحمەتى خوایان لێ بێ فەرمویەتى :

(المضمضة والاستنشاق واجبتانِ في الغُسل من الجَنابة، والغُسلِ مِن الحيض، وفي الوضوءِ الشرعيِّ). ((فتاوى نور على الدرب لابن باز بعناية الشويعر)) (5/288، 289).
واتە : ئاو لەدەم ولوت وەردان واجبە لەخۆشوشتنی لەشگرانی ، وحەیز ، ودەست نوێژدا . 

وە شێخ محمد بن صالح العثیمین ڕەحمەتى خوایان لێ بێ فەرمویەتى :

(لا يصحُّ الغُسلُ بدونِ المضمضةِ والاستنشاق... فإذا كانَا داخلينِ في غَسلِ الوَجهِ- والوجهُ ممَّا يجِبُ تطهيرُه وغَسلُه في الطَّهارة الكبرى- كان واجبًا على مَن اغتسَلَ مِن الجَنابةِ أن يتمضمَضَ ويستنشِقَ). ((مجموع فتاوى ورسائل العثيمين)) (11/229).
واتە : خۆ شوشتن دروست نی یە ، بەبێ ئاو لەدەم ولوت وەردان ، جا گەر ئاو لەدەم ولوت وەردان لەگەڵ دەم و چاودا بن و دەم وچاویش یەکێکە لەو شتانەی کەواجبە بشۆردرێن لەخۆشوشتنی لەشگرانیدا ئەو کات پێویسته هەر کەسێک کەخۆی دەشوات ئاو لەدەم ولوتی وەربدات .

بەڵگەکانی :
یەکەم : گشتگیری ئەم ئایەتە پیرۆزە: (وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا ) [المائدة: 6].
واتە : ئه‌گه‌ر هاتوو (جه‌نابه‌ت)تان له‌سه‌ر بوو له‌شگران بوون ئه‌وا غوسل ده‌ركه‌ن .

جا ئەم ئایەتە لەو ڕووەوە دەبێت بەبەڵگە کە واتاکەی بەمشێوەیەیە (لاشەتان پاک بکەنەوە) جا لاشە دیوی دەرەوە وناوەوەش دەگرێتەوە ، و ئەوەندەی کەدەتوانرێت بشۆردرێت واجبە بشۆردرێت ، و مەعلومە کە ئاو گەیاندنە دەم ولوت گونجاوە و دەتوانرێت . (بدائع الصنائع)) للكاساني (1/34).

دووەم: مەیمونە رَضِيَ اللهُ عنها دەڵێت : ((وَضعتُ للنبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ماءً للغُسل، فغسل يديه مرَّتين- أو ثلاثًا- ثمَّ أفرَغَ على شِمالِه فغَسَل مذاكيرَه، ثم مسحَ يدَه بالأرض، ثم مضمَضَ واستنشَقَ، وغسَل وجهَه ويدَيه، ثمَّ أفاض على جسَدِه، ثمَّ تحوَّلَ مِن مكانِه، فغسَلَ قَدَميه)) .رواه البخاري (257) واللفظ له، ومسلم (317).

واتە : ئاوم بۆ پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم دانا بەڵکو خۆی بشوات ، دەستەکانی دوو جار یاخود سێ جار شوشت ، پاشان ئاوی کرد بەسەر دەستی چەپیدا وعەوڕەتی شوشت ، پاشان دەستی هێنا بەئەرزدا ، پاشان ئاوی لەدەم ولوتی وەردا ، ودەست ودەم وچاوی شوشت ، پاشان ئاوی کرد بەسەر لاشەیدا ، پاشان جێگاکەی گۆڕی ، وپێیەکانی شوشت .
دەبینی لێرەدا پێغەمبەر  صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بەکردار ئەو ئایەتەی ڕونکردۆتەوە کەباسی دەست نوێژ وخۆشوشتن دەکات وئاوی لەدەم ولوتی وەرداوە ئەمەش  بەڵگەیە لەسەر واجبێتی .((بداية المجتهد)) لابن رشد (1/45).

سێیەم : ئاو لەدەم ولوت وەردان لەگەڵ دەم وچاودان ، دەم وچاویش یەکێکن لەو ئەندامانەی کەواجبە بشۆردرێن ، بۆیە واجبە لەسەر ئەو کەسەی کەغوسڵ دەردەکات ئاو لە دەم و لوتی وەربدات . ((مجموع فتاوى ورسائل العثيمين)) (11/229).

=======

(1) ((تبيين الحقائق)) للزيلعي (1/13)، وينظر: ((بدائع الصنائع)) للكاساني (1/34)، ((فتح القدير)) للكمال ابن الهمام (1/25، 56).
(2) ((الفروع)) لابن مفلح (1/174)، ((كشاف القناع)) للبهوتي (1/154).

سەرچاوە : الموسوعة الفقهية - كتابُ الطَّهارةِ - الباب التاسع: الغُسل - الفصل الثالث: صفة الغُسل - المبحث الأوَّل: فرائِضُ الغُسل

سەردان: ٣,٨٤٨ بەش: خۆشۆردن (غوسل)