ماچ کردن و دەستبازی و غوسل: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ماچ کردن و دەستبازی و غوسل
پرسیار:

ئایا غوسڵ واجب دەبێت بە دەستبازى و ماچ كردن؟

غوسڵ واجب نابێت نە لەسەر پیاو وە نە لەسەر ئافرەتەكە بەهۆى چێژوەرگرتن بە دەستبازى و ماچ ئیلا مەگەر ئاوى مەنى دابەزێت ئەوا ئەو كاتە ئەگەر لە هەردووكیان ئاو دابەزى غوسڵ لەسەریان واجب دەبێت و ئەگەر یەكێكیان ئاوى دابەزى ئەوا لەسەر ئەوە غوسڵ واجب دەبێت كە ئاوى دابەزیوە بەتەنها، ئەمە لەكاتێكدا ئەگەر تەنها دەستبازى یان ماچ یان باوەش پێداكردن بێت، بەڵام ئەگەر هاتوو جیماع بوو ئەوا لەسەر هەردووكیان غوسڵ واجب دەبێت با ئاویشیان دانەبەزێت، لەبەر ئەو فەرموودەیەى كە ئەبو هورەیرە رضي الله عنه دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەرى خواوە كە فەرموویەتى: ((إذا جلس بين شعبها الأربع ثم جهدها فقد وجب الغسل)) (1)
 وفي لفظ لمسلم: ((وإن لم ينزل)) . واتە: ئەگەر پیاو لە نێوان چوارپەلى خێزانەكەیدا دانیشت و هەوڵى لەگەڵدا دا ئەوا غوسڵ واجب دەبێت با ئاویش دانەبەزێت.

وە ئەم بابەتە لاى زۆرێك لە ئافرەتان نەزانراوە، چونكە ئافرەت وە لەوانەشە پیاو وا گومان ببەن كە ئەگەر جیماع بكەن و ئاویان دانەبەزێت ئەوا غوسڵیان لەسەر نییە، و ئەمەش نەفامى و نەزانینێكى گەورەیە، چونكە جیماع لە هەرحاڵێكدا بێت هەر غوسڵ واجب دەكات و جگە لە جیماع جۆرەكانى ترى چێژوەرگرتن غوسڵ واجب ناكەن ئیلا مەگەر ئاو دابەزێت. 

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام
زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -


(1) أخرجه البخاري، كتاب الغسل، باب إذا التقى الختانان، (291)، ومسلم، كتاب الحيض، باب نسبة الماء من الماء (348) .

سەردان: ٩,٤٩٣ بەش: خۆشۆردن (غوسل)