ئەگەر لە کاتى جوتبوندا تەنها پیاوەکە ڕەحەت بێ ئایا غوسل دەکەوێتە سەر خێزانەکەشی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لە کاتى جوتبوندا تەنها پیاوەکە ڕەحەت بێ ئایا غوسل دەکەوێتە سەر خێزانەکەشی؟
پرسیار:

گەر لە کاتى جوتبوندا تەنها پیاوەکە ڕەحەت بێ ئایا غوسل دەکەوێتە سەر خێزانەکەشی؟
وە دەستبازی و ماچ کردنى بەینى ژن و مێرد غوسل واجب دەکات؟

ئەگەر زەكەری پیاو داخل فەرجی خێزانى بوو تەنها سەری زەكەری دیار نەما غوسل دەكەوێتە سەر هەردوکیان با ڕەحەتیش نەبن و ئاویشیان دانەبەزێ لەبەر ئەم فەرموودەیە كە أبو هریرە ڕەزاى خواى لێ بێ ڕیوایەتی كردووە كە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (إذا جلس بين شعبها الأربع ثم جهدها فقد وجب الغسل انزل أم لم ينزل) رواه مسلم .
واتە : ئەگەر پیاو لە نێوان چوار پەلی ئافرەت دانیشت و پاشان زەكەری خستە ژوورەوە ئەوە غوسلی دەكەوێتە سەر ئاوی دابەزێ یان دانە بەزێ .
وە لەفەرموودەیەكی تردا هاتوە: (إذا أصاب الختانُ الختان فقد وجب الغسل)رواه أحمد ومالك . واتە : هەردوو خەتەنە كراوەكە بەیەك گەیشتن غوسل واجب دەبێ .
بەڵام سەبارەت بە پرسیارى دووەم : نەخێر یارى و دەست بازى و ماچ کردن و ئەو شتانە غوسل واجب ناکات تاوەکو مەنى نەیەتەوە جا لەکاتى دەست بازی و ماچ کردندا هەرکامیان مەنیان هاتەوە و ڕەحەت بون ئەوا غوسل لەسەر ئەوەیان واجب دەبێت .

وە بشزانە کە غوسل واجب ئەبێت بە هۆى ئەم پێنج شتەوە:
یەكەم: هاتنە دەرى مەنى.
هاتنە دەرى مەنى بە شەهوەتەوە، لە كاتى نوستن دا بێت یا كاتى ئاگایى، نێر بێت یا مێ.
دووەم: گەیشتنى هەردوو شوێنى خەتەنە بە یەكتر:
واتە: سەرى زەكەرى پیاو لە عەورەتى ئافرەتدا داخل بكرێت با ئاویش نەیاتەوە .
سێیەم: پاك بوونەوە لە خوێنى حەیز و زەیستانى
چوارەم : مردن:
ئەگەر موسڵمانێ مرد شۆرینی واجبە بە ئیجماع.
پێنجەم: بێ باوەڕ كاتێك موسڵمان بوو:
كاتێك بێ باوەڕێك موسڵمان بوو پێویستە لەسەرى خۆى بشۆرێت.

سەردان: ١٨,٢٥٩ بەش: خۆشۆردن (غوسل)