ئەگەر كەسێك لە كاتێكى سارددا توشی لەشگرانى بوو بۆى هەیە تەیەموم بكــات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێك لە كاتێكى سارددا توشی لەشگرانى بوو بۆى هەیە تەیەموم بكــات؟
پرسیار:

ئەگەر كەسێك لە كاتێكى سارددا توشی لەشگرانى بوو بۆى هەیە تەیەموم بكــات؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر كەسێك لەشگران بوو ئەوا لەسەریەتى كە غوسڵ بكات لەبەر ئایەتى: (وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا) (المائدة: من الآية6). بەڵام ئەگەر لە شەوێكى سارددا بوو وە نەیدەتوانى بە ئاوى سارد خۆى بشوات، ئەوا دەبێت ئاوەكە گەرم بكات ئەگەر توانرا، وە ئەگەریش نەتوانرا ئەو كارە بكات لەبەر نەبوونى كەرەستەى ئاو گەرمكەر، ئەوا لەم حاڵەتەدا تەیەموم دەكات بۆ لەشگرانیەكەى، وە ئەگەر تەیەمومى كرد بۆ لەشگرانیەكەى ئەوا بە پاكى دەمێنێتەوە هەتا ئاوى دەست دەكەوێت، جا ئەگەر ئاوى دەستكەوت واجبە غوسڵ بكات.

ئەگەر كەسێك لەشگران بوو ئەوا لەسەریەتى كە غوسڵ بكات لەبەر ئایەتى: (وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا) (المائدة: من الآية6).

بەڵام ئەگەر لە شەوێكى سارددا بوو وە نەیدەتوانى بە ئاوى سارد خۆى بشوات، ئەوا دەبێت ئاوەكە گەرم بكات ئەگەر توانرا، وە ئەگەریش نەتوانرا ئەو كارە بكات لەبەر نەبوونى كەرەستەى ئاو گەرمكەر، ئەوا لەم حاڵەتەدا تەیەموم دەكات بۆ لەشگرانیەكەى لەبەر ئایەتى: ( وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيداً طَيِّباً فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ حَرَجٍ وَلَكِنْ يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) (المائدة: من الآية6) واتە: وە ئەگەریش نەخۆش بوون ، یان لەسەفەردا بوون بە لەش ساغى ـ سەفەرێك تێیدا ئاوتان دەست نەكەوێت ـ ، یان یەكێكتان دەستى بە ئاو گەیاند ، یان جووت بوو لەگەڵ خێزانەكەیدا و ئاوتان دەست نەكەوت ئەوا هەردوو دەستان بە ڕووى زەویدا بدەن ، و پاشان بیهێنن بەڕوومەت و بە دەستەكانتاندا . خواى پەروەردگار نایەوێت لە پرس و باسى پاكژیدا تەسكى و بارقورسیتان لەسەر بكات ، بەڵكو تەیەممومى بۆ حەڵاڵكردوون بۆ ئەوەى كارتان بۆ فراوان و ئاسان بكات ، و وەكو ڕەحم وبەزەییەكیش بێت بۆتان ، كە كردوویەتى بە جێگرەوەى ئاو بۆتان لە پاكژیدا ، بۆیە ڕوخسەتى تەیەمموم لەتەواوێتى نیعمەتەكانى خوایە كە شوكر و سوپاسى خواى پەروەردگار پێویست دەكات ، بە جێبەجێكردنى فەرمان پێكراوەكانى و دووركەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانى.

وە ئەگەر تەیەمومى كرد بۆ لەشگرانیەكەى ئەوا بە پاكى دەمێنێتەوە هەتا ئاوى دەست دەكەوێت، جا ئەگەر ئاوى دەستكەوت واجبە غوسڵ بكات لەبەر ئەو فەرموودەیەى كە صەحیحى بوخاریدا هاتووە لە فەرموودەى عیمرانى كوڕى حوصەینەوە رضي الله عنه  كە فەرموودەیەكى درێژە و تێیدا هاتووە كە پێغەمبەرى خوا پیاوێكى بینی كە لەگەڵ خەڵكیدا نوێژى نەكرد و دوورەپەرێز بوو، پێى فەرموو: " چی ڕێگرتە لەوەى نوێژ بكەیت؟" ئەویش ووتى: تووشى لەشگرانى بوومە و ئاویش دەست ناكەوێت، ئەویش فەرمووى: " ڕووى زەوى بەكار بهێنە و ئەوە بەستە" (تەیەموم بكە)(١)

 پاشان دواى ئەوە ئاو دەست كەوت و پێغەمبەرى خوا ئاوەكەى پێداو فەرمووى " بیكە بەسەر خۆتدا".

ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە ئەو كەسەى كە تەیەمومى كردووە و پاشان ئاو دەست دەكەوێت واجبە لەسەرى كە غوسڵ بكات پێى، ئیتر هى لەشگرانى بێت یان بێ دەستنوێژى بێت.

وە ئەگەر كەسێك لەبرى لەشگرانى تەیەمومى كرد ئەوا لەسەر ئەو پاكێتیە دەمێنێتەوە هەتاوەكو تووشى لەشگرانیەكى تر دەبێت یاخود ئاوى دەست دەكەوێـت، بەڵكو ئەگەر دووبارە تووشی لەشگرانى بوو ئەوا دیسان تەیەموم دەكات یان ئەگەر دەست نوێژى شكا.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -


) أخرجه البخاري، كتاب التيمم، باب الصعيد الطيب وضوء المسلم يكفيه من الماء (344) .

سەردان: ٣,٥٧٤ بەش: تەیەموم