حوكمەكانى پەیوەست بە لەشگرانى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمەكانى پەیوەست بە لەشگرانى
پرسیار:

حوكمەكانى پەیوەست بە لەشگرانى چییە؟

حوكمەكانى پەیوەست بە لەشگرانى ئەمانەن:

یەكەم: كەسی لەشگران نوێژى لەسەر حەرامە، ئیتر نوێژى فەرز بێت یان سوننەت تەنانەت نوێژى جەنازەش، لەبەر ئایەتى: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُم)(6) إلى قوله: (وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا)(المائدة: 6،7) واتە: ئەى ئەوانەى كە باوەڕتان بەخواى پەروەردگار و بەپەیامبەرەكەى هێناوە ئەگەر ویستان بۆ نوێژەكانتان هەستن ، و دەستنوێژتان نەبوو ئەوا : ڕوومەت و دەست و باسكەكانتان لەگەڵ ئانیشكەكاندا ( كە بریتیە لەو جومگەیەى كە باسك بە باڵەوە دەبەستێت ) بشۆن ، و دەست بهێنن بەسەرتاندا، و پێكانتانیش لەگەڵ قولەپێكانتان ( كە بریتیە لەو دوو ئێسكە بەرزبووەى كە لە شوێنى یەكتر گرتنى پێیە بە لاقەكانەوە ) بشۆن . وە ئەگەر تووشى لەشگرانى بوون ئەوا پێش نوێژكردن لەشتان بشۆن ( واتە : غوسڵ بكەن ).

دووەم: كەسی لەشگران تەوافی كەعبەى لەسەر حەرام دەبێت، چونكە تەواف بەدەورى كەعبەدا بریتیە لە مانەوە لەناو مزگەوتى حەرامدا، وە خواى گەورەش فەرموویەتى: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَقْرَبُوا الصَّلاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ وَلا جُنُباً إِلاَّ عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّى تَغْتَسِلُوا) (النساء: من الآية43) واتە: ئەى ئەوانەى كە باوەرتان بە خواى پەروەردگار و پەیامبەرەكەى ﷺ  هێناوە و بەڕاستان زانیون ، و كارتان بە شەرعەكەى كردووە ، لەكاتى سەرخۆشی نزیكى نوێژەكانتان مەكەونەوە و ئەنجامیان مەدەن تاكو ئەو كاتەى كە بەئاگا دێنەوە و دەزانن چی ئەڵێن ( ئەمەش لەپێش حەرامكردنى مەی بوو بە ڕەهایی لە هەموو حاڵێكدا ) ، وە ئەگەر تووشى لەشگرانى بوون نزیكى نوێژ مەكەونەوە تاكو خۆتان دەشۆن بە غوسڵكردن.

سێ یەم: دەست پێوەدانى قورئانى لەسەر حەرام دەبێت، لەبەر فەرموودەى: ((لا يمس القرآن إلا طاهر))(١)

. واتە: كەسی پاك نەبێت نابێت دەست لە قورئان بدات.

چوارەم: مانەوەى لەنێو مزگەوت لەسەر حەرام دەبێت مەگەر بە دەستنوێژەوە نەبێت، لەبەر ئایەتى: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَقْرَبُوا الصَّلاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ وَلا جُنُباً إِلاَّ عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّى تَغْتَسِلُوا) (النساء: من الآية43). واتە: ئەى ئەوانەى كە باوەرتان بە خواى پەروەردگار و پەیامبەرەكەى ﷺ  هێناوە و بەڕاستان زانیون ، و كارتان بە شەرعەكەى كردووە ، لەكاتى سەرخۆشی نزیكى نوێژەكانتان مەكەونەوە و ئەنجامیان مەدەن تاكو ئەو كاتەى كە بەئاگا دێنەوە و دەزانن چی ئەڵێن ( ئەمەش لەپێش حەرامكردنى مەی بوو بە ڕەهایی لە هەموو حاڵێكدا ) ، وە ئەگەر تووشى لەشگرانى بوون نزیكى نوێژ مەكەونەوە تاكو خۆتان دەشۆن بە غوسڵكردن.

پێنجەم: قورئانى خوێندنى لەسەر حەرام دەبێت هەتا لەشگرانى دەردەكات وغوسڵ دەكات، چونكە پێغەمبەرى خوا ﷺ قورئانى بە هاوەڵان دەخوێند هەتا لەشگران نەبوونایە.

جا ئەم پێنج حوكمە پەیوەستن بە كەسێكەوە كە لەشگران بێــت.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

 

(١) تقدم تخريجه.

سەردان: ٤,٢٥٨ بەش: خۆشۆردن (غوسل)
▴