چۆنیەتی تەیەموم کردن بۆ کەسێک کە خۆڵی دەست نەکەوت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی تەیەموم کردن بۆ کەسێک کە خۆڵی دەست نەکەوت
پرسیار:

نەخۆشێك كە خۆڵى دەست نەكەوێت ئایا بۆى هەیە تەیەموم لەسەر دیوار یان فەرش بكات یان نا؟

دیواریش هەر وەكو ڕووى زەوى وەهایە، ئەگەر دیوارەكە لە خۆڵ دروست كرابوو ئیتر بەرد بێت یان خشتى قوڕین ئەوا دروستە تەیەمومى لەسەر بكەیت، بەڵام ئەگەر داپۆشرابوو بە دار وتەختە یان بۆیە كرابوو ئەوا ئەگەر خۆڵ وتۆزى پێوەبوو ئەوا تەیەمومى لەسەر دەكات و هیچی تێدا نییە و وەكو ئەوە وایە تەیەمومى لەسەر زەوى كردبێت چونكە خۆڵ وتۆز مادەى زەویە، بەڵام ئەگەر خۆڵ و تۆزى لەسەر نەبوو ئەوا تەیەمومى لەسەر ناكات.

وە سەبارەت بە فەرشیش دەڵێین: ئەگەر خۆڵ و تۆزى لەسەر بوو ئەوا تەیەمومى لەسەر دەكات ئەگەرنا ئەوا تەیەمومى لەسەر ناكات چونكە سەربە مادەى ڕووى زەوى نییە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٢,٣٧٦ بەش: تەیەموم