حوکمی كەسێك غوسڵى كرد بەڵام ئاوى ڕانەدا بەدەم و لوتیدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی كەسێك غوسڵى كرد بەڵام ئاوى ڕانەدا بەدەم و لوتیدا
پرسیار:

ئەگەر كەسێك غوسڵى كرد بەڵام ئاوى ڕانەدا بەدەم و لوتیدا ئایا غوسڵەكەى تەواوە؟

غوسڵ كردن بەبێ ئاو ڕادانە ناو دەم و لوتدا تەواو نییە، چونكە بڕگەى: (وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا) (المائدة: من الآية6) هەموو لاشە دەگرێتەوە، وە ناو دەم و ناو لووتیش سەربە ئەو لاشەیەیە كە دەبێت پاك بكرێتەوە، بۆیە پێغەمبەرى خوا فەرمانى بە ئاو ڕادانە ناو دەم و لوتدا كردووە لەكاتى دەستنوێژ گرتندا، لەبەر ئەوەى ئەم ئایەتە دەیگرێتەوە كە دەفەرموێت: ( فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ ) (المائدة: من الآية6) واتە: ڕوومەتتان بشۆن.

جا ئەگەر ئەو دوو شوێنە شۆردنى ڕوومەت بیانگرێتەوە – وە ڕوومەتیش واجبە پاك بكرێتەوە و بشۆررێت لەكاتى غوسڵدا –بۆیە واجبە لەسەر ئەو كەسەى كە غوسڵ دەردەكات ئاو ڕابداتە ناو دەم ولوتیەوە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٢,٥٩٥ بەش: خۆشۆردن (غوسل)