حوكمى ئەو شلە زەردەیە كە پێش دوو رۆژ لە كەوتنە حەیزەوە دەردەچێت لە ئافرەتانەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى ئەو شلە زەردەیە كە پێش دوو رۆژ لە كەوتنە حەیزەوە دەردەچێت لە ئافرەتانەوە
پرسیار:

حوكمى ئەو شلە زەردەیە چییە كە پێش دوو رۆژ لە كەوتنە حەیزەوە دەردەچێت لە ئافرەتانەوە؟

ئەگەر ئەو شلەیە زەردبێت پێش ئەوەى كاتى حەیز بێت ئەوا هیچ نییە لەبەر وتەكەى أم عطية كە دەڵێت: ((كنا لا نعد الصفرة والكدرة شيئاً))(١) .أخرجه البخاري، وفي رواية لأبي داود: ((كنا لا نعد الصفرة والكدرة بعد الطهر شيئاً))(٢) .

واتە: ئێمە ئەو شلەیەى كە زەردباوە ( وەكو ئاوێكى تێكەڵ بەخۆڵە) لە دواى پاك بوونەوە حسابی هیچمان بۆ نەدەكرد. جا ئەگەر ئەو شلە زەردباوە پێش حەیز بوو وە بە هاتنى حەیز ئەویش نەما ئەوا هیچ نییە، بەڵام ئەگەر ئافرەت زانى كە ئەو شلەیە پێشەكى حەیزە ئەوا دادەنیشێت لە نوێژكردن هەتا پاك دەبێتەوە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله  

 


) أخرجه البخاري، كتاب الحيض، باب الصفرة والكدرة في غير أيام الحيض (326) .

([2]) أخرجه أبو داود، كتاب الطهارة، باب في المرأة ترى الكدرة والصفرة بعد الطهر (307) .

سەردان: ٢,١٣٣ بەش: حەیز و نیفاس