ئەو خوێنەى كە له ئافرەتى سكپڕەوە دەردەچێت ئایا حەیزە؟
سكپڕ ناكەوێتە حەیزەوە، وەكو پێشەوا ئەحمەد - رحمەالله -دەڵێت ئافرەتى سكپڕ بە نەهاتنى حەیزەوە دەناسرێتەوە.
وە حەیز - وەكو ئەهلى عیلم دەڵێن - خواى گەورە دروستى كردووە بۆ حیكمەتى خۆراك پێدانى كۆرپەلە لەناو سكى دایكیدا، جا ئەگەر سكپڕیەكە گەشەى كرد ئەوا حەیز دەبڕێتەوە، بەڵام هەندێ لە ئافرەتان حەیزى هەر بەردەوام دەبێت وەكو عادەتى ئاسایی خۆى پێش سكپڕبوون، ئەمەش حوكمى حەیزى هەیە چونكە بەردەوام بووە و سكپڕى كاریگەرى لەسەر نەبووە، بۆیە ئەو حەیزەش حوكمە شەرعیەكان دەیگرێتەوە لە نوێژ و رۆژو و جیماع و قەزاكردنەوە و غوسڵ و...
بەهەرحاڵ ئەو خوێنەى كە لە ئافرەتى سكپڕەوە دەردەچێت دوو جۆرە:
جۆرى یەكەم: جۆرێك حوكم دەدرێت بەوەى كە حەیزە، ئەوەیە كە بەردەوام دەبێت وەكو چۆن پێش سكپڕى هەیبووە، و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە سكپڕى كاریگەرى لەسەر نەبووە و دەبێتە حەیز و حوكمى ئەوى هەیە.
جۆرى دووەم: خوێنێك لەناكاو بەسەر ئافرەتى سكپڕدا دێت، بەهۆى ڕووداوێكەوە یان هەڵگرتنى شتێكەوە یان كەوتنە خوارەوە لە شتێكەوە و ئەو شتانە، ئەمەیان خوێنى حەیز نییە و بەڵكو خوێنى دەمارە، بۆیە ئەم جۆرەیان رێگرى لێ ناكات لە نوێژكردن و رۆژو گرتن و وەكو ئافرەتێكى پاك وئاسایی وەهایە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام
زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -