ئافرەتى وا هەیە ماوەى حەیزەكەى شەش رۆژە، پاشان ژمارەى رۆژەكان زیاد دەكات؟
ئەگەر ماوەى حەیزى ئەم ئافرەتە شەش رۆژبوو پاشان درێژبوویەوە بۆ نۆ رۆژ یان دە یاخود یازدە رۆژ، ئەوا هەر حەیزە و نوێژ ناكات هەتا پاك نەبێتەوە، چونكە پێغەمبەرى خوا ﷺ كات و ماوەى حەیزى دیارى نەكرد وسنوردارى نەكردووە لەشەرعدا و خواى گەورەش فەرموویەتى: (وَيَسْأَلونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذىً)(البقرة: من الآية222) واتە: وە پرسیارت لێدەكەن ـ ئەى پەیامبەرى خوا ﷺ ـ لەبارەى خوێنى حەیز و سوڕى مانگانەى ئافرەتانەوە ـ كە بریتیە لەو خوێنەى لەڕەحمى ئافرتانەوە دێتە دەرەوە بە فیترەت لە چەند كاتێكى دیاریكراودا ـ ؟ تۆش لەوەڵامدا پێیان بڵێ : ئەو خوێنە پیسیەكى قیزەونە ، و زیان دەگەیەنێت بەوەى كە نزیكى بكەوێتەوە.
جا بۆیە هەتا ئەم خوێنە مابێت وبوونى هەبێت ئەوا ئافرەتەكەش لەسەرحاڵەتى خۆى دەمێنێتەوە هەتا پاك دەبێتەوە غوسڵ دەكات و پاشان نوێژ دەكات، پاشان ئەگەر بۆ مانگى داهاتوو لەو كاتە كەمتر لەخوێن بڕایەوە ئەوا غوسڵ دەكات ئەگەر پاك بووبێتەوە با بەئەندازەى كاتى پێشویش نەبێت، گرنگ ئەوەیە ئافرەت هەركات خوێنى حەیزى بۆ هات ئەوا نوێژ ناكات ئیتر حەیزەكە هاوكات بوو لەگەڵ كاتەكەى خۆیدا یان زیان بوو یان كەمتر بوو كێشە دروست ناكات و هەركات پاك بوویەوە نوێژ دەكات.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –