حوكمى داخستنى چاو لەنوێژدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى داخستنى چاو لەنوێژدا
پرسیار:

حوكمى داخستنى چاو چییە لەنوێژدا؟

داخستنى چاو لە نوێژدا مەكروهە، چونكە پێچەوانەى ئەوەیە كە پێغەمبەرى خواى لەسەربووە، مەگەر هۆكارێكى هەبێت، وەكو ئەوەى لە پێشیدا زەخرەفە هەبێت لەسەر دیوار یان فەرشەكە یان ڕووناكیەكى بەهێز هەبێت كە ئازارى چاوى بدات. گرنگ ئەوەیە كە چاونوقاندن ئەگەر هۆكارى هەبوو ئەوا هیچی تێدا نییە وئاساییە ئەگەرنا مەكروهە، و ئەوەشی زیاتر وردەكارى دەوێت لەسەر ئەو بابەتە ئەوا با بگەڕێتەوە بۆ كتێبـی زاد المعاد لابن القيم – رحمه الله تعالى - .

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٢٢٠ بەش: نوێژ