درێژ کردنەوە و مانەوەى زۆر لە سوجدە بۆ دوعا کردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
درێژ کردنەوە و مانەوەى زۆر لە سوجدە بۆ دوعا کردن
پرسیار:

ئايا دروسته‌ سوجده‌ درێژ بكرێته‌وه‌ له‌ نوێژه‌ فه‌رزه‌كاندا و جگه‌ له‌وانه‌يشدا بۆ ئه‌وه‌ى دوعا كردنمان بۆ ئاسان ببێت ؟

هيچي تێدا نيه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشنوێژ بوو با قورسی له‌سه‌ر خه‌ڵكى دروست نه‌كات ، درێژ كردنه‌وه‌یەك بێت كه‌ ڕه‌چاوى ئه‌وه‌ بكات قورسيى له‌سه‌ر خه‌ڵکى دروست نه‌كات ، هه‌وڵ بدات چاولێکردنى تێدا بێت بۆ كردارى پێغه‌مبه‌ر له‌ سوجده‌كانيدا ، له‌ وه‌ى سبحان الله بكات چه‌ند جارێك ، وه‌ چه‌ندى بۆ ئاسان بوو دوعا بكات به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده‌ درێژى بكاته‌وه‌ قورسى له‌سه‌ر خه‌ڵکى دروست بكات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها نوێژى كرد ئه‌وا بابه‌ته‌كه‌ فراوانى تێدايه‌ . (واتە دەتوانێ درێژی بکاتەوە و زۆر دوعا بکات)

وەڵامی زانای پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -

سەردان: ٢,٩١٨ بەش: نوێژ