ئەگەر لە نوێژدا بووم و پژمیم ئایا بڵێم : الحمدلله، یاخوود نا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لە نوێژدا بووم و پژمیم ئایا بڵێم : الحمدلله، یاخوود نا؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
هەر کەسێک لە نوێژدا پژمی ئەوا دروستە کە بڵێت ( الحمدلله ) جا نوێژی فەرز بێت یان سوننەت هەمان شتە، ئەمەش بۆچوونی تێکڕای زانایانە لە هاوەڵان و شوێن کەوتووانیان، وە بۆچوونی ئیمام مالک و شافعی و أحمد ە، بەڵام ڕا جیایی هەیە لە نێوانیان کە ئایا لە دڵی خۆتەوە دەیڵێیت یان بە دەنگی بەرزەوە، بۆچوونی بەهێز ئەوەیە کە بە دەنگی بەرزەوە دەوترێت ئەمەش بۆچوونی ئیمام أحمدە، بەڵام بە ئەندازەیەک دەنگ بەرز دەکاتەوە کە خۆی گوێی لێ بێت، بۆ ئەوەی سەر لە نوێژ خوێنان تێک نەدات، بەڵگەش لەسەر ئەم - فەتوایە - ئەو فەرموودەیەیە کە أبو هورەیرە - ڕەزای خوای لێ بێت - لە پێغەمبەرەوە گێڕاوێتێوە - - کە فەرموویەتی: (إذا عطس أحدكم فليقل : الحمد لله ..) رواه البخاري.
واتا: ئەگەر یەکێک لە ئێوە پژمی با بڵێت : الحمدلله.
بەڵام ئەگەر کەسێک لە نوێژدا پژمی و وتی : الحمدلله، ئەوا دروست نیە بۆ ئەوەی کە گوێی لێ ئەبێت وەڵامی بداتەوە بە وتنی -یرحمك الله- چونکە وەڵام دانەوەکە قسەی خەڵکییە، بۆیە بەکار هێنانی لە ناو نوێژدا دروست نیە، چونکە لە پێغەمبەری خواوە - - ڕیوایەت کراوە کە ڕێگری کردووە لە کەسێک کە وەڵامی ئەو کەسەی داوەتەوە وا لە پژمیوە لە نوێژدا، پاشان فەرموویەتی : (إن هذه الصلاة لا يحل فيها شيء من كلام الناس هذا ، وإنما هو التسبيح والتكبير وقراءة القرآن).
رواه مسلم وأبو داود والنسائي .
واتا: (ئه‌م نوێژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ناشێت كه‌ قسه‌ی خه‌ڵكی تێكه‌ڵ ببێت، به‌ڵكو بریتییه‌ له‌(تسبیح)و (تكبیر)و خوێندنی قورئان).

"فتاوى اللجنة الدائمة " (26/113) .

سەردان: ٢,٩٠٤ بەش: نوێژ