سۆنەر كردن بۆ ئافرەتى دووگیان بەمەبەستى زانینى ڕەگەزى منداڵ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سۆنەر كردن بۆ ئافرەتى دووگیان بەمەبەستى زانینى ڕەگەزى منداڵ
پرسیار:

ئایا سۆنەر كردن بۆ ئافرەتى دووگیان بەمەبەستى زانینى ڕەگەزى منداڵەكە گوناحە؟وە ئایا ئافرەت بچێت بۆ لاى دكتۆرى پیاو سۆنەر بکات حەرامە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

سۆنەر كردن بەمەبەستى زانینى ڕەگەزى منداڵ لە سكدا (گەر بۆ مەبەستێکى ناشەرعى بێ) ئەوا ڕازى نەبوونە بەقەدەرى خوا و سیفەتێكى (جاهلى) یە و دوا ئەنجامیش هەندێ جار دژایەتى كردنى تەقدیرى خوایە لەوانەشە هەندێ كەس هەوڵى ئەوە بدەن ئەو منداڵە لەبار ببەن خواى گەورە لە باسى نەفامەكانى پێش ئیسلامدا دەفەرموێت: {وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ } (58) سورة النحل . واته : وه‌ كاتێك یه‌كێك له‌وان موژده‌ی پێ بدرایه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ت مناڵی بووه‌و كچی بووه‌ به‌ به‌رده‌وامی و به‌ درێژایی ڕۆژ ڕه‌نگی ڕه‌ش هه‌ڵئه‌گه‌ڕا له‌ خه‌فه‌تدا ، وه‌ غه‌م و خه‌فه‌تی خۆی ئه‌خوارده‌وه‌و ده‌رینه‌ئه‌بڕی كه‌ چه‌ندێك خه‌فه‌تبار ئه‌بوو.

بۆیە هەمان نەفامى یە و گەڕاوەتەوە بۆیە پێویستە (واجب)ە ڕازى بن بە تەقدیرى خوا و ئەو ڕێگەیە نەگرنە بەر.

ئایا ئافرەت بچێت بۆ لاى دكتۆرى پیاو سۆنەر بکات حەرامە؟

پێویستە لەسەر موسڵمانان دكتۆرى ئافرەتیان هەبێت لە هەموو بوارەكاندا بۆ ئەوەى چارەسەرى ئافرەتان بكەن و ڕێگەى ئەگەرى خراپ دابخرێت بەڵام ئەگەر نەبوو ئەوە ئەو كاتە لەبەر نەبوون و ناچارى دروستە بەڵام بۆ لاى دكتۆرى موسڵمان و دەست پاك و داوێن پاك و متمانە پێكراو لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە عەورەت بپارێزێت مەگەر ئەوەندەى پێویستە ئاشكرا بكرێت.
وە ئەگەر دکتۆرى ئافرەتان هەبوو کە سۆنەر بکات ئەوکاتە دروست نیە کە ئافرەت بچێت لاى دکتۆرى پیاو سۆنەر بکات .
وە ئەبێ ئەوەش بزانین کەدروست نیە ئافرەتەکە بەتەنها بڕواتە ژوورەوە بۆ لاى دکتۆرى پیاو و ئەبێت مەحرەمێکى لەگەڵ بێت .

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

 

سەردان: ٤,٠٨٨ بەش: ئافرەتان