ئەوکاتانەی نەهی کراوە کە نوێژی تێدا بکرێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەوکاتانەی نەهی کراوە کە نوێژی تێدا بکرێت
پرسیار:

ئەو كاتانە كامانەن كە نەهیان لێ كراوە نوێژیان تێدا بكرێت، وە ئایا نوێژى تحیة المسجد پێش نوێژى مەغریب، پێش بانگ دەكرێت یان دواى بانگ؟

كاتە نەهى لێكراوەكان ئەمانەن:

كاتى یەكەم: لە دواى نوێژى بەیانیەوە تاوەكو بەرزبوونەوەى خۆر بە ئەندازەى ڕمێـك، واتە تاوەكو دواى دەرچوونى خۆر بە چارەك سەعاتێك بۆ سێ چارەك.

 كاتى دووەم: پێش لاربوونەوەى خۆر لەناوەڕاستى ئاسمان بەئەندازەى دە خولەك، ئەوەش پێش هاتنى كاتى نیوەڕۆیە بە ئەندازەى دە خولەك.

كاتى سێ یەم: لە نوێژى عەصرەوە تاوەكو بەتەواوەتى خۆر ئاوا دەبێت. ئەمانە كاتە نەهى لێ كراوەكانن.

وە سەبارەت بە تحیة المسجد ئەوا دروستە لەهەر كاتێكدا بكرێت، جا هەركات چوویتە ناو مزگەوتەوە دامەنیشە هەتا دوو ركات نەكەیت تەنانەت لەكاتە نەهى لێ كراوەكانیشدا.

وە دەبێت ئەوە بزانرێت كە وتەى ڕاست وپەسەندى زانایان ئەوەیە كە سەرجەم ئەو نوێژە سوننەتانەى كە هۆكاردارن كاتى نەهیان بۆ نییە و لەهەموو كات و ساتێكدا ئەنجام دەدرێن، بۆیە كە چوویتە مزگەوتەوە دواى نوێژى بەیانى دوو ركات بكە، وە چویتە مزگەوتەوە دواى نوێژى عەصر دوو ركات بكە، وە كەچویتە مزگەوتەوە كەمێك پێش نیوەڕۆ دوو ركات بكە، وە كە چویتە مزگەوتە لەهەر ساتێكدا لەشەو و رۆژدا ئەوا دامەنیشە هەتا دوو ركات دەكەیت.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٩٨٧ بەش: نوێژ