كارئاسانى كردن لەكاتى دەوامدا لەپێناو دۆست وخزمەكانى بەڕێوەبەردا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كارئاسانى كردن لەكاتى دەوامدا لەپێناو دۆست وخزمەكانى بەڕێوەبەردا
پرسیار:

زۆرجار بەڕێوەبەر داوام لێ دەكات كە كارئاسانى بكەم بۆ هەندێك خزم وكەس وكارى  خۆى, ئایا دروستە بۆم بەو كارە هەستم؟ لەگەڵ ئەوەى ئەو كارانە شتانێكى ڕۆتینین و زۆر گرنگ نین, هەندێكیان گرنگەو كاریگەرى هەیە؟

پێویستە لەسەر مرۆڤ كە بە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵكیدا بكات, و بەیەك چاو سەیرى خەڵكى بكات ئیتر خزم وناسیاوى بێت یان دۆست وبرادەرى بێت، و كارى نابەجێ نە بۆ خۆى و نەبۆ بەرپرسەكەى نەكات، لقول النبي : " وأيم الله لو أن فاطمة بنت محمد سرقت لقطعت يدها " أخرجه البخاري.واتە: سوێند بەخوا ئەگەر فاتیمەى كچى محمد دزى بكات ئەوا دەستى دەبڕم.

بۆیە نابێت بەجیاواز سەیرى خزمەكانى بەڕێوەبەرو بەرپرسەكەى یان دۆست وهاوڕێكانى خۆى بكات، ئیتر ئەگەر كارەكە سووك بێت یان قورس وگران، چونكە هەر شتێك حكومەت دای بنێت وبڕیارى لەسەر بدات وپێچەوانەى شەرع نەبێت ئەوا پێویستە لەسەرمان كە پێى هەستین و جێ بەجێى بكەین, لقوله تعالى: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ وَأُوْلِي الأَمْرِ } سورة النساء : الآية 59

الشيخ محمد بن صالح العثيمين

 

سەردان: ١,٥٣١ بەش: هەمەجۆر