حوکمی کردنی نوێژی فەڕز لەپشتی کەسێکەوە نوێژی سوننەت دەکات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کردنی نوێژی فەڕز لەپشتی کەسێکەوە نوێژی سوننەت دەکات
پرسیار:

ئایا دروستە نوێژى فەرز لە پشت كەسێكەوە بكەیت كە ئەو نوێژى سوننەت دەكات و بە پێچەوانەشەوە؟

بەڵێ ئەوە دروستە، وەكو دروستە نوێژى نیوەڕۆ لەپشت ئیمامێكەوە كە نوێژى عەصر دەكات وە نوێژى عەصر لە پشت ئیمامێكەوە كە نوێژى نیوەڕۆ دەكات، چونكە هەر كەسێك بەپێى نیەتى خۆى كاروكردەوەى بۆ هەیە، بۆیە پێشەوا ئەحمەد دەڵێت: ئەگەر چوویتە ناو نوێژەوەو لەو كاتەدا ئیمام نوێژى تەراویحى دەكرد و تۆش نوێژى عیشات نەكردبوو ئەوا لەپشتیەوە نوێژ بكە چونكە بۆ تۆ فەرزە وبۆ ئەو سوننەتە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٣٥٩ بەش: نوێژى جەماعەت