مەبەست لە (إقامة الصفوف) لە نوێژدا چییە؟ وە ئایا دروستە بۆ نوێژخوێن كە پاژنەى بلكێنێت بە پاژنەى ئەو كەسەى كەلە تەنیشتیەوەیە؟
صەحیح ئەوەیە كە پاژنەى پێیەكان لەئاستى یەكتردا بن وڕێك بن نەوەك سەرى پەنجەكانى پێ، لەبەر ئەوەى جەستە لەسەر پاژنە وەستاوە وە پەنجەكانى پێى لەیەكێكەوە دەگۆڕێت بۆ یەكێكى تر، هەیە پێى درێژە وە هەیە پێى كورتە و ناتوانرێت ریز ڕێكبوون بەدى بهێنرێت ئیلا بە پاژنەى پێ نەبێت.
سەبارەت بە لكاندنى پاژنەى پێ بەیەكترەوە گومانى تێدا نییە كە لەهاوەڵانەوە هاتووە رضي الله عنهم و ئەوان ریزەكانیان بە لكاندنى پاژنەى پێیەكانیان رێك دەخست(١)
واتە هەریەكەیان پاژنەى پێى دەلكاند بە پاژنەى پێى ئەوەى تەنیشتى بۆ ئەوەى رێكى ریزەكە بەدى بێت، جا ئەوەش خۆى لەخۆیدا مەبەست نییە بەڵكو بۆ شتێكى تر مەبەستە وداواكراوە وەكو هەندێك لە ئەهلى عیلم باسیان كردووە، هەربۆیە ئەگەر ریزەكان تەواوبوون و خەڵكى هەستان دەبێت هەریەكە وپاژنەى بدات بە پاژنەى ئەوەى تەنیشتى لەپێناو دروست بوونى رێكى ڕیزەكە، و ئەمەش ماناى ئەوە نییە كە ئەم پاژنە لكاندنە لە هەموو نوێژەكەدا وەكو خۆى بمێنێتەوە.
وە لە زیادەڕۆیی لەم بابەتەدا ئەوەیە كە هەندێ خەڵكى ئەوەندە پێى دەلكێنێت و بەهۆیەوە قاچەكانى زۆر دەكاتەوە هەتا لەنێوان ئەم و شانى كەسەكەى تەنیشتیدا بۆشاییەك دروست دەبێت ئەوەش پێچەوانەى سوننەتە، بەڵكو مەبەست ئەوەیە پاژنە و شانەكان وەكو یەك وابن وهاوئاست بن.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
(١) فيه إشارة لقول أنس بن مالك: وكان أحدنا يلزق منكبه بمنكب صاحبه وقدمه بقدمه . رواه البخاري في الأذان باب 76 إلزاق المنكب ح (725) .