حوکمی نەکردنی تحیة المسجد بەگومانی ئەوەی کاتی قامەت نزیک بۆتەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نەکردنی تحیة المسجد بەگومانی ئەوەی کاتی قامەت نزیک بۆتەوە
پرسیار:

خەڵكانێك كە دێنە نێو مزگەوتەوە و دەبینن كاتى قامەت كردن نزیك بۆتەوە دەوەستن و چاوەڕێى هاتنى ئیمامەكە دەكەن و نوێژى (تحیە المسجد) ناكەن جا ئایا ئەوە حوكمى چییە؟

ئەگەر كاتى قامەتەكە كەمى مابوو بەجۆرێك كە نەدەگەیشتنە ئەنجامدانى (تحية المسجد)دا ئەوا هیچی تێدا نییە و تاوانبار نابن، بەڵام ئەگەر نەزانن كە كەى ئیمام دێت ئەوا باشترە بۆیان (تحية المسجد) بكەن، پاشان ئەگەر ئیمام هات و قامەت كرا و تۆ لەركاتى یەكەمدابوویت ئەوا بیبڕە، وە ئەگەریش لە ركاتى دووەمدا بوویت ئەوا بەسووكى تەواوى بكە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٣,١٢٥ بەش: ئادابەکانى مزگەوت