حوکمی دورخستنەوەی منداڵ لەجێگەکەی خۆی لەڕیزی نوێژدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی دورخستنەوەی منداڵ لەجێگەکەی خۆی لەڕیزی نوێژدا
پرسیار:

ئایا دروستە منداڵ لە جێگەكەى خۆى لە ڕیزى نوێژدا دووربخەیتەوە؟

صەحیح ئەوەیە كە دروست نییە منداڵ لە شوێنەكەى خۆى دووربخرێتەوە لە ریزى نوێژدا لەبەر فەرموودەكەى ابن عمر رضي الله عنه  كە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: ((لا يقيم الرجل الرجل من مقعده ثم يجلس فيه))(١)

واتە: با هیچ پیاوێك پیاوێكى تر لە شوێنەكەى هەڵنەسێنێت و خۆى لە جێگاكەى دابنیشێت. چونكە ئەوە دەستدرێژیكردنە بۆسەر مافی ئەو منداڵە، و دڵ شكاندنێتى و ڕاونانێتى لەنوێژ و چاندنى ڕق و كینەیە لە ناخیدا.

وە ئێمە ئەگەر بڵێین دروستە منداڵان بخرێنە دواوە بۆ دواهەمین ریز ئەوا لەوێدا هەمویان كۆدەبنەوە و یەك ریز دروست دەكەن و یارى و گاڵتە دەست پێ دەكەن لە نوێژدا، بەڵام ئاساییە كە لە شوێنەكەى خۆى ئەملاو ئەولاى پێ بكرێ و گەورەیەك بخرێتە نێوانیانەوە ئەگەر ترسى ئەوە هەبوو كە گاڵتە و ژاوەژاو دروست بكەن.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) رواه البخاري في الجمعة باب: لا يقيم الرجل أخاه من مقعده ويجلس فيه ح(911) بنحوه . ورواه مسلم في السلام باب 11: تحريم إقامة الإنسان من موضعه المباح الذي سبق إليه، ح27 (2177) .

سەردان: ١,٩٧٦ بەش: نوێژى جەماعەت