حوکمی پەلەپەکردن و خێرا ڕۆیشتن بۆ مزگەوت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی پەلەپەکردن و خێرا ڕۆیشتن بۆ مزگەوت
پرسیار:

ئایا دروستە پەلە بكرێت وخێرابڕۆیت بۆ ئەوەى بگەیت بە ركاتێكدا لەنوێژى جەماعەت؟

ئەگەر چویتە ژورەوە و ئیمام لە ركوعدا بوو ئەوا پەلە مەكە، وە مەچۆرە ناو نوێژەوە هەتا نەگەیت بە ڕیزى نوێژخوێنان، چونكە پێغەمبەرى خوا بە ئەبی بەكرە رضي الله عنه  ى فەرموو كاتێك ئەو كارەى كرد (واتە پێش ئەوەى بگاتلا بە ڕێزەکە ڕکوعى برد): ((زادك الله حرصاً ولا تعد))(١) واتە: خواى گەورە سوربوونت لەسەر خێر زیاد بكات بەڵام ئیتر نەگەڕێیتەوە. واتە کارى وا دوبارە مەکەرەوە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


([1]) رواه البخاري في الأذان باب 114، إذا ركع دون الصف (783) .

سەردان: ١,٣٠٨ بەش: ئادابەکانى مزگەوت