ئایا دروستە تێپەڕ بوون بەبەردەم كەسێكدا كەبەتەنها نوێژ دەكات لە حەڕەمی مەككەدا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە تێپەڕ بوون بەبەردەم كەسێكدا كەبەتەنها نوێژ دەكات لە حەڕەمی مەككەدا ؟

نەخێر ، بەڵگەكان گشت گیرن جا لەحەڕەمی مەكە بێت یاخود مزگەوتی پێغەمبەر – صلی اللە علیە وسلم – یاخود هەر مزگەوتێكی تری دونیا ، هەموویان دەكەونە ژێر ئەو ڕێگریەیی پێغەمبەر – صلی اللە علیە وسلم – كەلەم فەرموودەیەدا ئاماژەی پێكراوە : «لَوْ يَعْلَمُ المارُّ بَينَ يَدَيِ الْمُصَلِّي مَاذَا عَلَيه لَكَانَ أَنْ يَقِفَ أَرْبَعِينَ خَيرًا لَهُ مِنْ أَنْ يَمُرَّ بَينَ يَدَيْه» مُتَّفَقٌ عليه، أخرجه البخاريُّ برقم (510) واللفظ له، ومُسْلِمٌ (507)
واتە : گەر ئەو كەسەی بەپێش نوێژ خوێندا تێپەڕ دەبێت بزانێت چەند تاوان بار دەبێ ئەوا باشترە بۆی چل ...ڕابوەستێت و چاوەرێ بكات لەوەی كە بەپێش ئەو كەسەدا تێپەڕ بێت .
أبو النضر دەڵێ : (نازانم مەبەستی لە (چل) چل ڕۆژە یاخود چل مانگە یاخود چل ساڵە).صحیح البخاری 1/108 ].
بەڵام گەر لەم سەردەمەدا –لەكاتی حەجدا- بەهۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر لەهەموو دونیاوە كۆدەبنەوە ، گەر شوێنێك نەبوو بۆ تێپەڕ بوون تەنها پێش نوێژ خوێن نەبێت ، لێرەدا یاسەیەكی گشت گیر هەیە (القواعد العامَّة) كە دەڵێت : (الضَّرورات تُبيح المحظورات) واتە : لەكاتی زەڕوری و پێویستیدا شتی حەرام و یاساغ ڕێگای پێدەدرێ‌ و درووستە .
بەڵام گەر كەسێك ویستی تێپەڕ بێت ، باش وایە بەپێی توانا و گونجان لە رێگاكانەوە تێپەڕبێت نەك بەردەم نوێژ خوێندا .
وەبەنیسبەت قسەی هەندێ‌ كەس كە دەڵێن : (لە مەكکە سوترە واجب نی یە ) ئەوا تەنها قسەی خەڵكە وهیچ بەڵگەیەكی لەسەر نی یە .
الشیخ : وصي الله بن محمد عباس

سەردان: ٢,٣١٨ بەش: ئادابەکانى مزگەوت