شەحن کردنی مۆبایل بە کارەبای مزگەوت : ماڵپەڕی وەڵامەکان
شەحن کردنی مۆبایل بە کارەبای مزگەوت
پرسیار:

حوکمی شەحن کردنی مۆبایل بە کارەبای مزگەوت چییە؟

دروست نییە شەحنی مۆبایل بکرێت بە کارەبای مزگەوت چونکە کارەبای مزگەوت نابێ بۆ شتی شەخسی بەکاربهێنرێت بۆ نموونە دروست نیە بۆ کەسێک کە هەندێک لە کارەبای مزگەوت بۆ ماڵەکەی ڕابکێشێت، لای زانایانیش ئەو ماڵەی وەقف کرابێت بە پێی مەرجی ئەو کەسەی کردویەتی بە وەقف بەکاردەهێنرێت ، ئەگەریش هیچ مەرجێکی دانەنابێت ئەوە بە پێی ئەوەی خەڵکی بەباشی دەزانن بەکاردێت .

وە پێویستە ئەوەش بزانرێ ئەو سوچ پلاک و وایەرە کارەباییەی کە شەحنی مۆبایلی پێ دەکرێت یان جگە لەوە کاتێک کە لەناو مزگەوت دانرابێت و بونی هەبێت مانای ئەوە نادات کە ئەوقاف و سەرپەرشتیارانی مزگەوتەکە ڕێگەیان پێی دابێت بۆ شەحنکردنی مۆبایل یان بەکارهێنانێکی جگە لەوە  بەڵکو بۆ خزمەتکردنی مزگەوت دانراوە وەکو ئیشپێکردنی گسکی کارەبایی یان سەماعەی مزگەوت و هاوشێوەی ئەمانە .

کەواتە نابێ بوترێ بونی ئەو سوچ پلاک و وایەرانە لەناو مزگەوت مانای ئەوە ئەدات کە ڕێگە بە خەڵکی دراوە بە ئارەزوی خۆیان بە کاری بهێنن، چونکە کردنەوەی دەرگای بەکارهێنانی شتومەکی مزگەوت وادەکات کە مزگەوت خەرجییەکی زۆری بکەوێتە سەر وە با کەسیش نەڵێت شەحنکردنی مۆبایل هیچ تەکلیف وخەرجییەک ناکات ئەگەر وا ئەڵێ ئەوە با بڕوانێ مۆبایل چەندە زۆر بووە.

سەرچاوە:
بڕوانە: فتاوى ورسائل محمد بن إبراهيم آل الشيخ - (ج 9 / ص 70)_
ولقاء الباب المفتوح رقم 168 للشيخ : محمد بن صالح العثيمين الخميس هو الثاني والعشرون من شهر جمادى الآخرة عام (1418هـ)]. رحمهما الله تعالى.

سەردان: ٢,٣٣٠ بەش: ئادابەکانى مزگەوت