ئایا حوکمی گرتنی شوێنێک لە مزگەوتدا چیە، بە دانانی کتێبێک یان هەرشتێکی تر لە ڕیزی یەکەمدا؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوکمی گرتنی شوێنێک لە مزگەوتدا چیە، بە دانانی کتێبێک یان هەرشتێکی تر لە ڕیزی یەکەمدا؟

شوێن گرتن لە مزگەوتدا بۆ کەسێک لە مزگەوتەکەدا بوو هیچی تێدا نیە، یان ئەگەر بچێت دەرەوە بۆ ئەنجامدانی پێویستیەک وەک دەستنوێژگرتن وهاوشێوەکانی‌ ئەوا دیسانەوە هیچی تێدانیە، بەڵام ئەگەر کەسەکە شوێنێک بگریت لە مزگەوتدا وپاشان بچیتەوە بۆ ماڵەوە وبۆ لای کەس وکاری یان بۆ شوێنی کار و کەسابەتی، ئەوا هەندێک لە زانایان دەڵێن ئەم ڕەفتارە ڕێگەپێدراو نیە، چونکە شوێن گرتن مافی ئەو کەسەیە کە زووتر دێت ئەو شوێنگرتنەیش دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ئەو مافەدا.
هەندێکیش لە زانانیان دەڵێن ئەو شوێن گرتنە رێگە پێدراوە چونکە پێغەممە () قوببەیەکی بۆ سەعدی کوڕی موعاذ لە مزگەوتدا لێدابوو، ئەوەیش جۆرێکە لە شوێنگرتن، منیش پێم وایە کە مرۆڤ دەبێت خۆی بە دور بگرێت لە شوێنگرتن تەنها لەو دوو حاڵەتەی کە ئاماژەم پێکرد کە ئەویش بریتین لە:
ئەگەر کەسەکە لەمزگەوت دەرچو بۆ پێوستیەک وبەزوویی گەڕایەوە، یان هەر لەناو مزگەوتەکە خۆیدا بوو.

محمد بن صالح العثيمين رحمه الله
من أسئلة لقاء الباب المفتوح

سەردان: ٤,٢٤٨ بەش: ئادابەکانى مزگەوت